په‌رله‌مانتارانى ئاكه‌په و هه‌ده‌په راپرسى به مافى ره‌واى خه‌ڵكى كوردستان ده‌زانن
ئه‌و بڕیاره‌یان به هه‌نگاوێكی گرنگ ناوبرد
K24 – هه‌ولێر:
دوای كۆبوونه‌وه‌ی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان و دیاریكردنی رۆژی 25 مانگی ئهيلوولى ئەمساڵ بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی، ئه‌و بڕیاره كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌تایبه‌تی له توركیا و په‌رله‌مانتارانی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" و پارتی داد و گه‌شه‌پێدان "ئاكپارتی" ئه‌و بڕیاره‌یان به هه‌نگاوێكی گرنگ ناوبرد و رایانگه‌یاند، بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووس، مافێكی سرووشتی و ره‌وای كورده.