ئه‌مستردام.. ئۆتۆمبێلێك خۆى به‌ ژماره‌يه‌ك هاووڵاتيدا كێشا و 5 كه‌س بريندار بوون

رووداوه‌كه‌ له‌ نزيك وێستگه‌يه‌كى هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌رى سه‌ره‌كى شارى ئه‌مستردامى پايته‌خت روويداوه‌.

K24 – هه‌ولێر:

له‌ ئه‌مستردامى پايته‌ختى هۆڵه‌ندا 5 كه‌س له‌ ئاكامى خۆپێداكێشانى ئۆتۆمبێلێك بريندار بوون و پۆليس شوفێرى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى ده‌ستگيركرد.

پۆليسى هۆڵه‌ندا رايگه‌ياند، رووداوه‌كه‌ له‌ نزيك وێستگه‌يه‌كى هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌رى سه‌ره‌كى شارى ئه‌مستردامى پايته‌خت روويداوه‌.

تيمه‌كانى فرياكه‌وتن و پۆليس گه‌يشتوونه‌ته‌ شوێنى رووداوه‌كه‌.

شوفێرى ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌ستگيركراوه‌.

هێشتا روون نه‌بووه‌ته‌وه‌ ئايا رووداوه‌كه‌ تيرۆريستى بووه‌، ياخود ته‌نيا رووداوێكى هاتوچۆ بووه‌.