رێگە نادرێت حەشدی شەعبی بەرەو سەنتەری شنگال ھەنگاوبنێ
"ناخوازین بارودۆخی شنگال ئاڵۆزتربێت"
K24 - شنگال
دوای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی بەعاج و دەوروبەری لە رۆژئاوای مووسڵ، حەشدی شەعبی بە نیازە بەرەو سەنتەری شنگال ھەنگاوبنێ، فەرماندە سەربازییەكان و خەڵكی شنگال دەڵێن، قبوڵ ناكەین ھێزەكانی حەشدی شەعبی بێنە نێو شنگال.