سه‌رۆك راسته‌وخۆ وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كان ده‌داته‌وه‌و هاووڵاتییه‌ك ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی له‌سه‌ر داده‌خات
ئیمانوێل ماكرۆن ده‌چێته نووسینگه‌ی وةڵامدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی كۆشكی ئیلیزێ
K24 - هه‌ولێر:
ده‌بێ ئه‌و هاووڵاتییه فه‌ره‌نسیانه چی‌یان بووێت كاتێك په‌یوه‌ندی به كۆشكی ئیلیزێ ده‌كه‌ن؟
ئه‌وه ئه‌و پرسیاره‌یه كه سه‌رۆكه گه‌نجه‌كه ده‌یه‌وێت وه‌ڵامه‌كه‌ی بزانێت، هه‌ر بۆیه ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، به‌یانی زووی رۆژی هه‌ینی 9/6/2017 چووه نووسینگه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی كۆشك.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی Paris Match فه‌ڕه‌نسی، له‌وێ سه‌رۆك چاوی به‌و فه‌رمانبه‌رانه كه‌وت كه له‌و به‌شه كارده‌كه‌ن و خۆی وه‌ڵامی چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی هاووڵاتیانی داوه‌ته‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵدا كردوون.
ئه‌و نووسینگه‌یه ده‌كه‌وێته نهۆی خواره‌وه‌ی كۆشكی ئیلیزێ و 14 فه‌رمانبه‌ر له ماوه‌ی 7 رۆژی هه‌فته‌داو كاری تێداده‌كه‌ن.
له كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا ماكرۆن به گاڵته‌وه به فه‌رمانبه‌ره‌كانی گووت" دڵنیام هه‌ندێك جار له‌و كاته‌ی هاووڵاتیان په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن، شتی سه‌یرتان گوێ لێده‌بێت"، له وه‌ڵامدا فه‌رمانبه‌ره‌كان به پێكه‌نینه‌وه گووتوویانه" به‌ڵێ گوێمان له زۆر شتی جێگه‌ی بایه‌خ و سه‌رنجڕاكێش ده‌بێت".
له‌و كاته‌دا هاووڵاتییه‌ك په‌یوه‌ندی ده‌كات و یه‌كێك له فه‌رمانبه‌ره‌كان به سه‌رۆك ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سه‌ی په‌یوه‌ندی كردووه، ده‌یه‌وێت راسته‌وخۆ قسه له‌گه‌ڵ خۆت بكات بۆ ئه‌وه‌ی پیرۆزباییت لێبكات به‌هۆی سه‌ركه‌وتنت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا".
هه‌ر بۆیه ماكرۆن ته‌له‌فۆنه‌كه هه‌ڵده‌گرێت و ده‌ست ده‌كات به قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هاووڵاتییه‌دا، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی په‌یوه‌ندی كردووه، باوه‌ڕناكه‌ت ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی وڵاته، هه‌ر بۆیه ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی داده‌خاته‌وه‌و پێیوایه فه‌رمانبه‌ره‌كان گاڵته‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
به‌ڵام ماكرۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند هاووڵاتییه‌ك كرد و به بۆنه‌ی رۆژی له دایكبوونی یه‌كێكیان هیوای رۆژێكی خۆشی بۆ خواست.
ماكرۆن له‌گه‌ڵ قوتابییه‌ك كه خۆی بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان ئاماده ده‌كرد، گفتوگۆیه‌كی زۆر خۆشی كرد.
ئه‌و قوتابییه حه‌زی ده‌كرد رۆژێك له رۆژان ئه‌ویش ببێته سه‌رۆك و به ماكرۆن ده‌ڵێت " چه‌ند كاتت پێویست بوو تا وه‌ك سه‌رۆك هه‌ڵتبژێرن؟"" به هه‌رحاڵ ئێمه پێویستمان به كه‌سێكی نوێیه و خۆشحاڵین به هاتنت".
ئه‌و سه‌ردانه‌ی ماكرۆن له ڤیدیۆیه‌كی 20 خوله‌كیدا له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی كۆشكی ئیلیزێ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه و بینه‌ری زۆری هه‌بووه‌و خه‌ڵكێكی زۆر شه‌یریان كردووه.
به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڤیدیۆكه له رێگه‌ی په‌خشی راسته‌وخۆی فه‌یسبووك دانرابوو، خه‌ڵكی به په‌له هه‌وڵیان ده‌دا په‌یوه‌ندی به كۆشكه‌وه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن قسه بكه‌ن.
په‌یوه‌ندی سێیه‌م كه به نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆشكه‌وه كرا قوتابییه‌ك بوو گووتی " په‌یمانگای گرۆنۆبڵه بۆ سینه‌ما" ئێوه باشن؟"، له وه‌ڵامدا ماكرۆن گووتی " هه‌موو شتێك باشه و من له نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی كۆشكم بۆ وه‌رگرتنی په‌یوه‌ندییه‌كان".
ئیمانوێل ماكرۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش كرد كه له‌سه‌ر زیادبوونی باجی خانووبه‌ره و خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات داواكارییان له سه‌رۆك هه‌بوو.
یه‌كێك له فه‌رمانبه‌ره‌كانیش به سه‌رۆكی گوتووه" سوپاست ده‌كه‌م كه له جێگه‌ی من كارت كرد" له وه‌ڵامدا ماكرۆن ئه‌و كاره‌ی ئه‌وانی به‌رز نرخاند و سه‌رسامی خۆی به به‌شی وه‌رگرتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هاووڵاتیان ده‌ربڕی و گووتی ئه‌مه ده‌رفه‌تێك بوو تا خواسته‌كانی خه‌ڵكی بزانم و بۆچوونی هاووڵاتیان ببیستم".