كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی ئازادكرا
شاری زنتانی جێهێشتووه‌و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار له ناو لیبیا رۆیشتووه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌كانی كه‌ناڵی سكای نیووزی عه‌ره‌بی له لیبیا رایانگه‌یاندووه" سه‌یفولئیسلام قه‌زافی" كوڕی موعه‌مه‌ر قه‌زافی رێبه‌ری پێشووی لیبیا له لایه‌ن كه‌تیبه‌ی " ئه‌بوبه‌كری سدیق" سه‌ر به فه‌رمانده‌یی گشتی سوپای نیشتیمانی لیبیاوه ئازاد كراوه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی پاش ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی رابردوو ئازادكراوه، شاری زنتانی رۆژئاوای ته‌رابلوسی پایته‌ختی جێهێشتووه‌و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رۆیشتووه له ناو لیبیادا.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی كه‌تیبه‌ی ئه‌بوبه‌كری سدیق، ئه‌و هه‌نگاوه‌یان به‌هۆی داوایه‌كی وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی كاتی لیبیا هه‌ڵگرتوووه‌و به‌هۆی یاسای لێبوردنی گشتی په‌رله‌مانی لیبیا بووه. چونكه به گوێره‌ی یاساكه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێك ساغنه‌بووه‌وه كه تاوانی دژی لیبییه‌كان ئه‌نجامداوه، ئازاد ده‌كرێت".
پێش ساڵێك كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی له زنتان ئازاكرابوو، به‌ڵام رێگه‌یان نه‌ده‌دا له‌وێ ده‌ربچێت و له ژێر چاودێری ئه‌و كهتیبهیهدا بۆ پاراستنی ژیانی مابووه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كانی له‌سه‌ر هه‌ڵگیراوه، ئازادكراووه.