49 قەناس بە دەستی داعش كوژران
زیاتر لە 40 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو تەقێندرانەوە
K24 - ھەولێر
لە ئەنجامی کۆنترۆڵکردنەوەی گەڕەکی زەنجیلی رۆژئاوای مووسڵ 49 قەناس بەدەستی داعش کوژراون و 40 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویش تەقێندراونەتەوە.
فەریق رائید شاکر جەودەت، فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی کۆنترۆڵکردنەوەی گەڕەکی زەنجیلی لە رۆژئاوای مووسڵ بەدەیان چەکداری داعشیان کوشتووە، کە لەنێویاندا 49 قەناس بەدەست و 22 چەکداری خۆکوژ هەن.
گوتیشی، هێزەکانیان 40 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویان تەقاندووەتەوە و 40 ماتۆرسکیلیشیان تێکشکاندووە، سەرەڕای تەقاندنەوەی 150 بۆمبی چێندراوی دیکە.
دوێنێ 10 حوزەیرانی2017 هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق کۆنترۆڵکردنەوەی گەڕەکی زەنجیلی رۆژئاوای مووسڵیان لەژێر دەستی داعش راگەیاند.