"پوتین ده‌بێته قه‌یسه‌ر"
3 ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌به‌ر پوتین داوای گۆڕینی مارشی نیشتیمانی ئێستا به مارشكهی " خوا قه‌یسه‌ر بپارێزێ" ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ڤلادێمیر پوتین، بووه‌ته نوێنه‌ری په‌یره‌وێكی نوێ له مۆسكۆ، ئێستا پۆستی قه‌یسه‌ر به گوێی خه‌ڵكدا ده‌درێته‌وه كه له سه‌روبه‌ندی شۆڕشدا ههڵوهشینرابووهوه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای له ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری رووسی كردووه، داوا بكه‌ن مارشی نیشتیمانیی بگۆڕدرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پوتین گونجاو بێت.
رۆژی 10/6/2017 3 په‌رله‌مانتاری رووسیی داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مارشی نیشتیمانیی وڵاته‌كه‌یان كردووه، ئه‌و مارشه‌ی پێش شۆڕش به‌كارده‌هات، ئه‌وان ئه‌و مارشه به شایسته‌ی پوتین ده‌زانن.
په‌رله‌مانتاره‌كان پێشنیازه‌كه‌یان خستووه‌ته به‌رده‌ستی ئه‌نجومه‌نی دوما، كه ئه‌نجومه‌نی باڵای یاسادانانی رووسیایه، ئه‌و پرۆژه یاسایه ئامانجه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، مارشی نیشتیمانی ئێستای رووسیا بگۆڕێت و له بری ئه‌وه مارشی " خوا قه‌یسه‌ر بپارێزێ" بگه‌ڕێنرێته‌وه، ئه‌و مارشه‌ی له سه‌رده‌می فه‌رمانره‌وایی خێزانی رۆمانۆف پێش شۆڕشی ساڵی 1917 به‌كارده‌هێنرا.
زۆر كه‌س هه‌ن له رووسیا، وای ده‌بینن، ڤلادێمیر پوتینی ته‌مه‌ن 64 ساڵه، سه‌رۆكێكه به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی قه‌یسه‌ر، به په‌یڕه‌وێكی باوكانه‌ی، نیمچه ده‌سه‌ڵاتخواز.
زۆر كه‌س به پوتین ده‌ڵێن قه‌یسه‌ر، چونكه خواستی زۆری تێدا ده‌بیننن بۆ زیندووكردنه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆمه‌ندیی ئیمپراتۆرییه‌تی سۆڤییه‌تی جاران.