به‌ فه‌رمی مانچێسته‌ر یونایتد به‌رگریكارێكی گواستنه‌وه‌ ریزه‌كانی

مانچێستەر یونایتد بە فەرمی ڤیکتۆر لیندلۆفی بەرگریکاری باڵی چەپی سویدی یانه‌ی بێنفیکای پۆرتوگالی وەکو یەکەم گرێبەستی هاوینە بۆ ریزەکانی گواستەوە.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 11 حوزه‌یرانی 2017، پێگەی فەرمی شەیتانە سوورەکان بڵاویکردەوە کە لەگەڵ یانه‌ی بێنفیكای پۆرتوگالی گەیشتونە رێکەوتن و ئەو بەرگریکارە بەم زووانە گەشتی مانچێستەر دەکات بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی.

سەرچاوەیە ئاماژەی بە بڕی ئەو گواستنەوەیە نەکردووە، بەڵام تۆری هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردۆتەوە کە بەرپرسانی مان یو بۆ ئەم گواستنەوەیە 35 ملیۆن یۆرۆیان خەرجکردووە.

لیندلۆڤی22  ساڵ لە ساڵی 2013ـەوە لە ریزەکانی بێنفیکا یاری دەکات و لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری48  یاریکردووە و دوو گۆڵی کردووە.