كریستیانۆ هه‌واڵێكی خۆشی پێگه‌یشت
ئه‌م هه‌واڵه بۆته مانشێت و بابه‌تی سه‌ره‌كی راگه‌یاندنه‌كانی جیهان
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی بریتانیا و ئیسپانیا، کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌بێته باوكی دووانه‌یه‌ك.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 11 حوزه‌یرانی 2017، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، كریستیانۆ رۆناڵدۆ دووانه‌یه‌كی به‌شێوه‌ی بلووری ده‌ستكرد له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی فلۆریدای ئه‌مێریكا له دایكبووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، كه‌ناڵی تهلهڤوزیۆنی SICـی پورتوگالی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه دووانه‌كه‌ی كریستیانۆ، یه‌كێكیان كوڕه و ئه‌وی دیكه‌یان كچه، ناوه‌كانیشی (ماتیۆ و ئێڤا)ـیه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌وه سێیه‌مین منداڵی كریستیانۆیه كه ناسنامه‌ی دایكیان دیار نییه، به‌و پێیه‌ی ئێستا كریستیانۆ منداڵێكی دیكه‌ی به نێوی جۆنیۆر هه‌یه كه ته‌مه‌نی 6 ساڵانه و هێشتا ناسنامه‌ی دایكی ئه‌م منداڵه‌ش نه‌زاندراوه، له‌به‌رامبه‌ردا كریستیانۆ تا ئێستا وشه‌یه‌كی له باره‌ی نهێنی له دایكبوونی ئه‌م منداڵانه نه‌دركاندووه.
كریستیانۆ له دوای جیابوونه‌وه‌ی له خانمه نماییشكاری رووسیا (ئیرینا شایك) ئێستادا په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ كچێكی ئیسپانیا به نێو (جۆرجینا رۆدریگێز) هه‌یه.