به‌ فه‌رمی، بایرن میونشن هێرشبه‌رێكی بۆ ریزه‌كانی گواسته‌وه‌

یانه‌ی بایرن میونشن بە فەرمی سێرگی گێنابری هێرشبەری لاوی ئەڵمانی ڤێردەربرێمنی بۆ ریزەکانی گواستەوە.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 11 حوزه‌یرانی 2017، پێگەی فەرمی بایرن میونشن بڵاویکردەوە کە لەگەڵ سێرگی گێنابری هێرشبەری لاوی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان گەیشتونە رێکەوتن و ئەو یاریزانە بۆ ماوەی 3 وەرزی داهاتوو بە بڕی 8 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ واژۆ کراوە.

گێنابری کە پێشتر لە ریزەکانی ئارسێناڵی ئینگڵاندیش یاریکردووە، وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەی بەشداری27  یاریکرد و ١١ گۆڵیشی کرد.