نێچیرڤان بارزانی : هه‌ڵوێستی وڵاتان له‌باره‌ی ریفراندۆم سرووشتییه
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی كۆتاییهات
K24 - هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی كۆتاییهات و هه‌ر یه‌كه له نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی و رۆژ نووری شاوێس و هۆشیار زێباری ، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ میدیاكان دووان.
پاش كۆبوونه‌وه‌كه ، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی رایگه‌یاند" هه‌ڵوێستی وڵاتان له‌باره‌ی ریفراندۆم سرووشتییه و داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین به " به‌ڵێ" ده‌نگ بۆ ریفراندۆم بده‌ن".
هه‌وه‌ها نێچیرڤان بارزانی گووتی " له چه‌ند رۆژی داهاتوودا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی كۆده‌بینه‌وه.
پاشان دكتۆر رۆژ نووری شاوه‌یس، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌كه گرنگ و سه‌ركه‌وتوو بووه‌و باسی ریفراندۆم و رێوشوێنه‌كانی كراوه، هه‌روه‌ها دڵنیایین ئه‌گه‌ر كاری باشی بۆ بكرێت، زۆرترین خه‌ڵك ده‌نگی به‌ڵێ بۆ ریفراندۆم ده‌ده‌ن.
ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتیش گووتی" ئێمه ئاماده‌ین بۆ كۆبوونه‌وه به‌ڵام دیاره براده‌رانی یه‌كێتی جارێ خۆیان سه‌رقاڵن".
هه‌روه‌ها هوشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له باره‌ی بۆچوونی وڵاتان له‌سه‌ر ریفراندۆم گووتی" هیچ وڵاتێكی دراوسێ دژی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ناوه‌ستێته‌وه‌و ئێمه‌ش هه‌ڵویستی وڵاتان له باره‌ی ریفراندۆم هه‌ڵده‌سه‌نگێنین".