په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان مۆرینهۆ و مۆراتا ئاشكرا ده‌بێت
میدیایه‌ك ده‌قی قسه‌كانی نێوان ئه‌م دووانه‌ی بڵاو كردۆته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، ئاشكرای كردووه كه خۆزێ مۆرینهۆی راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌لڤارۆ مۆراتا ئه‌نجامداوه و ده‌قی قسه‌كانیشی بڵاو كردۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 11 حوزه‌یرانی 2017، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندووه كه مۆرینهۆ له گفتووگۆیه‌كی نهێنی و تایبه‌تدا مۆراتای رازیكردووه كه به 70 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر یونایتده‌وه بكات.
سه‌رچاوه‌كه ده‌قی گفتووگۆیه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه بڵاو كردۆته‌وه.
خۆزێ مۆرینهۆ: وه‌ره بۆ یاریگه‌ی خهونهكان و جارێكی دیكه گرینگیت پێده‌ده‌مه‌وه.
ئه‌لڤارۆ مۆراتا: سڵاو مسته‌ر، خۆشحاڵ ده‌بم كه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی تۆ یاری بكه‌مه‌وه.
خۆزێ مۆرینهۆ پێشتر له نێوان ساڵانی 2010 ـ 2013 راهێنه‌ری ریال مه‌درید بووه، ئه‌وكات بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌لڤارۆ مۆراتای بانگهێشتی تیپی یه‌كه‌می یانه شایانه كرد و گرینگییه‌كی باشی پێدا، به‌ڵام دوای رۆیشتنی مۆرینهۆ، هێرشبه‌ره ئیسپانیاییه‌كه‌ش راسته‌وخۆ به‌ره‌و یوڤێنتۆس رۆیشت.