تاتۆكه‌ى كوشتى
گه‌نجێكى ئيسپانى به هۆى تاتۆكه‌يه‌وه گيانى له‌ده‌ستدا.
K24 – هه‌ولێر:
گه‌نجێكى ئيسپانى به هۆى تاتۆكه‌يه‌وه گيانى له‌ده‌ستدا.
ئه‌و گه‌نجه له لايه‌ن شاره‌زايه‌كى تاتۆوه پێى راگه‌يه‌ندرابوو، كه نابێت له ده‌ريادا مه‌له بكات.
دواى ئه‌وه‌ى تاتۆيه‌كى نوێى له‌سه‌ر جه‌سته‌ى كردبوو، شاره‌زاى بوارى تاتۆكه‌ى داواى لێكردبوو، بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته له ده‌ريادا مه‌له نه‌كات.
گه‌نجه‌كه ته‌مه‌نى 31 ساڵ بوو، له ئاوى كه‌نداوى مه‌كسيكدا دواى پێنج رۆژ له تاتۆكه‌ى ده‌ستى به مه‌له كردبوو.
به هۆى ئه‌وه‌ى برينى تاتۆكه‌ى هێشتا ساڕ‌ێژ نه‌بوو بوو، ده‌مى برينه‌كانى كرابوويه‌وه. په‌كترياى گۆشتخۆر سه‌رى له برينه‌كه‌ى كرد و به‌و هۆيه‌وه گيانى له‌ده‌ستدا.
دواى رۆژێك له مه‌له‌كردنه‌كه‌ى، ئه‌و گه‌نجه هه‌ستى به تا و هه‌ڵدانى پێستى كردبوو، له ماوه‌يه‌كى كورتدا ره‌وشى ته‌ندرووستى تێكچووبوو.
دواى گه‌ياندنى بۆ نه‌خۆشخانه، پزيشكه‌كان بۆيان ده‌ركه‌وتبوو، كه ئه‌و گه‌نجه تووشى جۆره به‌كتريايه‌ك بووه له پێيدا كه به به‌كترياى "vibrio vulnificus" ناسراوه و له‌وه‌شه‌وه زانرابوو، كه گه‌نجه‌كه تووشى پووكانه‌وه‌ى جه‌رگ بووه.
شاره‌زايان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه دواى تاتۆ پێويسته كه‌سه‌كان بۆ ماوه‌ى زياتر له دوو هه‌فته نه‌چنه ناو ئاوى ده‌ريا و مه‌له‌وانگه داخراوه‌كان و خۆيان له تووشبوون به هه‌وكردن و به‌كترياى زيانخه‌ڕۆ بپارێزن.