پۆلیسی سۆران: گه‌نجێك دوای خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تێك گیانی له‌ده‌ستدا
"پێده‌چێت مادده‌یه‌كی ژه‌هراوی تێدابووبێت"
K24 - سۆران:
گه‌نجێكی دانيشتووى سۆران، به هۆی خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تێك، كه وه‌ك پۆلیسی سۆران ئاماژه‌ی بۆده‌كات پێده‌چێت مادده‌یه‌كی ژه‌هراوی تێدابووبێت، گیانی له‌ده‌ستدا.
نه‌قیب هاوار ئه‌رگوشی، گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له بوونی تەرمێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران بەناوی (د.خ. ق) له‌دایكبووی (۱۹۸۷) راستەوخۆ تیمێکی پۆلیس گەیشتنە نەخۆشخانە.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە ناوبراو دوای ئەوەی ڕۆیشتبووە یەکێک لە کافتریاکانی ناو شاری سۆران گیانی لە دەست دابوو.
راشیگه‌یاند، دوای تیمی لێکۆڵینەوەی پۆلیس, سەردانی کافتریاکەی کردوو بۆی دەرکەوتووە کە ناوبراو دوای خواردنەوەی شەربەتێک گیانی لە دەستدابوو, بەڵام لەگەڵ شەربەتەکە جۆرە ماددەیەک تێکەڵ کراوە کە پێدەچێت مادەی ژەهراوی بێت.
گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران ئاشكراشیكرد، دەست بەسەر پاشماوەی شەربەت و ماددەکەدا گیراوە، بۆ دڵنیابوون له پاشماوەی شەربەت و مادەکەش تەرمی ناوبراويش رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە, بۆ پشکنین و دیاریکردنی هۆکاری گیان لە دەستدانەکە.
لێکۆلینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە و تا ئێستاش هیچ کەسێك لە سەر رووداوەکە دەستگیر نەکراوە.