وەزارەتی پەروەردە رێنمایی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9 و 12 بڵاودەكاتەوە
"پۆشینی جل وبەرگی سەربازی و چەك ھەڵگرتن لە ھۆڵەكانی تاقیكردنەوە قەدەغەیە"
K24 - ھەولێر
وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان، رێنمایی تایبەتی بۆ تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9 بنەرەتی و 12 ئامادەیی بڵاوكردەوە.
لە رێنماییەكانی وەزارەتی پەروەردە بۆ قوتابیان ھاتووە: "ھیچ كتێب و دەفتەرو پەراوێك نابرێتە نێو ھۆڵەكانی تاقیكردنەوە و جگەرەكێشان و پۆشینی جل و بەرگی سەربازی و ھەڵگرتنی چەك و ھەر ئامێرێك لە نێو ھۆڵەكانی تاقیكردنەوە قەدەغەیە".
وەزارەتی پەروەردە لەم پۆستەرەی خوارەوە چەند رێنماییەكی دیكەی تایبەت بە قوتابی و چاودێری ھۆڵەكانی تاقیكردنەوە بڵاوكردووەتەوە.
