6 گوندی دیكەی نەینەوا كۆنتڕۆڵكرانەوە
ھێزەكانی عێراق لە پێشڕەویدان
K24 - ھەولێر
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ ھێزەكانی عێراق شەش گوندی دیكەیان لە لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا كۆنترۆڵكردەوە.
فەریق روكن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی قادیمون یا نەینەوا كۆنتڕۆڵكردنەوەی 6 گوندی دیكەی سەربە ناحیەی محەلەبیەی لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا راگەیاند.
گوندەكانیش بریتین لە شێخ قەرەی خواروو، مەوالی، عەتشانە، عەزیزییە، شوھەدا و تیشە، كە لەلایەن سەربازانی فیرقەی 15 سوپاوە كۆنتڕۆڵكراونەتەوە.