به‌ فه‌رمی ریال مه‌درید یاریزانێكی بۆ ریزه‌كانی گه‌ڕانده‌وه‌

خێسۆس ڤایێخۆ بەرگریکاری ئیسپانی وەرزی رابردووی ئاینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانیا گەرایەوە ریزەکانی ریال مەدرید.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 12 حوزه‌یرانی 2017، ریال مه‌درید به‌ فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڤایێخۆ ناوه‌راستكاری بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند.

دوای چوونی رۆیشتنی پیپی بەرگریکاری پۆرتوگالی، بەرپرسانی مێرنگی بریاریاندا کە ڤایێخۆی بەرگریکاری لاوی یانەکەیان بگه‌ڕێننه‌وه‌ کە بە شێوەیەکی کاتی به‌ ریزەکانی یانەی ئەڵمانیاییه‌كه‌ یاری ده‌كرد، بۆیە جارێکی دیکە ئەو یاریزانەیان بۆ ریزەکانیان گواستەوە و وەرزی داھاتوو لەگەڵ ئەوان بەشداریی دەکات.

ڤایێخۆی ٢٠ ساڵ وەرزی رابردوو لە ریزەکانی ریال زاراگۆزا بۆ ریال مەدرید گوازرایەو ە و پاشانیش بە شێوەیەکی کاتی پەیوەندی بە ئاینتراخت فرانکفۆرتەوە کرد.