كورد گۆمی شڵه‌قاو‌ی ناوچه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌شڵه‌قێنێ
ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌بێته باسی گه‌رمی ناوچه‌كه و جیهان
K24 - هه‌ولێر:
هێشتا ئه‌نجدامدانی ریفراندۆمه‌كه ( ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان) نزیكه‌ی 105 رۆژی ماوه، به‌ڵام باس و خواسه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه، له ئاستی ناوخۆیی كوردستان و ته‌نانه‌ت وڵاتانی دراوسێ و جیهانیش بووه‌ته یه‌كێك له پرسه گه‌رمه‌كانی ناوچه‌كه و جیهان.
رۆژی چوار شه‌ممه‌ی 7/6/2017 ، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆژی 25/9/ 2017 یان وەك ڕۆژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستانی عێراق و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دیاری كرد.
هه‌ر له‌و رۆژه‌دا بڕیار درا ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی پێكبهێنرێت و هەتا ڕێككەوتی 12ـی 6ـی 2017 واتا ئه‌مڕۆ، پارتە سیاسییەكان نوێنەری خۆیان بۆ بەشداربوون لە چەند كۆمیتەیه‌كی تایبەت بە ڕیفراندۆم و دوای ڕیفراندۆم دیاری بكەن.
بڕیاره‌كه هه‌ر زوو بووه باسی گه‌رمی ناوه‌نده سیاسی و میدیاییه‌كانی كوردستان و له ئاستی وڵاتانی هه‌رێمیی و جیهانیش لێدوان و هه‌ڵوێستی جۆراوجۆر له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی كورد له باشووری كوردستان راگه‌یه‌نرا.

له ئاستی ناوخۆدا هه‌ر یه‌كه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه له مانگی 10 ی ساڵی 2015 وه كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌یه و په‌یوه‌سته به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی نێوانیان كه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌نجامیاندابوو. تا ئێستا هه‌ڵوێستی فه‌رمی خۆی له‌سه‌ر به‌شداریكردنیان له كۆمیته‌كانی ریفراندۆم و پاش ریفراندۆم روون نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رپرس و كادیر و لایه‌نگرانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه به بڕیاره‌كه خۆشحاڵ نه‌بوون، چونكه پێیانوایه پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كات و ئاماده‌كاری زیاتری پێویسته و ئه‌گه‌ر بڕیارێكیش بدرێت، ده‌بێت له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه بێ نه‌ك لایه‌نه‌كان.

كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانیش هه‌رچه‌نده هێشتا له حكومه‌ته‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی به‌شدارن، به‌ڵام هه‌ڵوێسته‌كانیان زۆر له هه‌ڵوێستی گۆڕان دوور نییه، چونكه له ساڵانی رابردوودا پێكه‌وه خۆیان خستووه‌ته به‌ره‌یه‌كی نه‌یاری پارتی و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
په‌رله‌مانی كوردستانیش ئێستا كاره‌كانی به ئاسایی به‌ڕێوه ناچێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نگژه سیاسییه‌كه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان كۆتایی نه‌هاتووه‌و پرسی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له نێوان پارتی و گۆڕان و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ به هه‌ڵپسێردراوی ماوه‌ته‌وه.

پارتی به ئاشكرا رایگه‌یاندووه كه ئیتر " یوسف محه‌مه‌د"یان وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان قبوڵ نییه، چونكه وه‌ك ئه‌و حزبه ده‌ڵێت له ئه‌دای كاركردنی ناڕازیی بوون و له ئیداره‌دانی په‌رله‌مان بێ لایه‌ن نه‌بووه. به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆران هێشتا ده‌ستی له كادیره‌كه‌ی خۆی هه‌ڵنه‌گرتووه، ئه‌گه‌ر لێره‌و له‌وێ ده‌نگۆی رازیبوون به لادانی یوسف محه‌مه‌دیش بیسترا بێت، ئه‌وه بزوتنه‌وه‌كه‌ی مه‌رجی قورستری خستووه‌ته پاڵ.
هه‌ر چه‌ند بارزانی و لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رێككه‌وتوون هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاتی خوێدا 6/11/2017 بكرێت و سه‌رۆكی هه‌رێمی فه‌رمانی ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش بۆ كۆمیسۆن ده‌ركردووه‌و بریاریشدراوه كه پێش پرۆسه‌ی ریفرانۆم كار بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێستا بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌هاتووه‌ته ژێرباری به‌شداری له ریفراندۆمه‌كه‌دا.

زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی له میدیاكان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه له‌سه‌ر پرۆسه‌كه قسه ده‌كه‌ن، پێیانوایه ریفراندۆم پێویستی به یه‌كریزی و به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌كان و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان هه‌یه، چونكه تا رێژه‌ی به‌ڵێ زیاتر بێت، كارتی ده‌ست كورد بۆ بژارده‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی له باشووری كوردستان به‌هێزتر ده‌بێت.
به‌ڵام وڵاتانی دراوسێی هه‌رێمی كوردستان به‌و بریاره‌ی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵ نه‌بوون، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و توركیا هه‌ر چه‌نده كاردانه‌وه‌ی توند به په‌یامه‌كانیانه‌وه دیار نه‌بوو، به‌ڵام نه‌یانشاردۆته‌وه كه بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌كه‌دا نییه و ئه‌وان به دوای عێراقێكی یه‌كگرتووه‌وه‌ن.
ئه‌مریكاش دژایه‌تی خۆی بۆ ئه‌و مافه‌ی كورد ده‌رنه‌بڕیووه، به‌ڵام خوازیاره به‌ڵێی ریفراندۆمه‌كه نه‌سه‌پێنریت و به‌لای ئه‌و وڵاته‌وه جه‌نگی داعش له پێش پرسه‌كانی دیكه‌وه‌یه.
ده‌وڵه‌تی عێراقیش كه كورد وه‌ك یه‌كه‌م لایه‌ن گفتوگۆی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵدا ده‌كات، هه‌مان بۆچوونی ئه‌و وڵاته دراوسێیانه‌ی هه‌یه، هێشتا ده‌ستی له درووشمه‌كانی یه‌كپارچه‌یی عێراق هه‌ڵنه‌گرتووه، ئه‌و عێراقه‌ی ئیستا مه‌یدانی جه‌نگێكی گه‌وره‌یه له‌گه‌ڵ داعش و گرووپه توندڕه‌وه‌كان.
به‌ڵام كورد دوای زیاتر له 14 ساڵ له رووخانی رژێمی پێشوو و چاره‌سه‌رنه‌بوونی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراقی نویدا، به تایبه‌تی دوای هاتنی داعش و ئه‌و هه‌موو خوێن و قوربانییه‌ی به‌خشی، ئاماده‌نییه بچێته‌وه ژێر په‌رچه‌می عێراقێك كه جگه له كورد سوننه‌كانیش ده‌ستیان له یه‌كگرتوویه‌كه‌ی به‌رداوه.

بڕیاری ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیشه، ئه‌و ناوچانه‌ی له جه‌نگی 3 ساڵه‌ی داعشدا گه‌رمترین هێڵی شه‌ڕ و رووبه‌روو بوونه‌وكان بووه، پێشمه‌رگه له‌و سنووره‌دا زیاتر له 1700 شه‌هید و هه‌زاران برینداری به‌خشیووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی بارزانی له وتاری رزگاركردنه‌وه‌ی شاره‌دێی باشیك ساڵی رابردوو رایگه‌یاند" زۆرینه‌ی سنووری كوردستان له داعش رزگاركراوه" بۆیه له‌م بریاره‌شدا هه‌موو ئه‌و سنوورانه ریفراندۆمیان تێدا ده‌كرێت.
به‌ڵام هێشتا حكومه‌تی عێراق به‌و واقیع و نه‌خشه سیاسی و سه‌ربازییه نوێیه رازی نییه، له كاتێكدا هێشتا به‌شێكی خاكی وڵاته‌كه‌ی له ژێر ده‌ستی داعشدایه، هه‌وڵی گه‌ڕانده‌وه‌ی واقیعی پێش جه‌نگی داعش بۆ ئه‌و ناچانه‌ش ده‌دات.
دواین جار كه مه‌سعود بارزانی ده‌ركه‌وت و له‌سه‌ر ئه‌و پرسه (ریفراندۆم) قسه‌ی كرد، رۆژی 11/6/2017 بوو، پاش ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پارته‌كه‌ی كۆتاییهات گووتی " داواكارم خه‌ڵكی كوردستان به‌شداری بكه‌ن و بریار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن".
نێچیرڤان بارزانی كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و جێگری سه‌رۆكی پارتییه، ئه‌ویش رایگه‌یاند "هه‌ڵوێستی وڵاتان له‌سه‌ر ریفراندۆم سرووشتییه".
نوێنه‌ری ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه رۆژی حه‌وتی حوزه‌یران به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بارزانی و بڕیاری دیاریكردنی رۆژی ریفراندۆم بوون، له وێنه‌ی پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دڵخۆش ده‌رده‌كه‌وتن، زۆرینه‌ی چاودێرانی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستانیش گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی ئیستا كاتێكی گوجاوه بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، به‌ڵام ئه‌نجامدانی هه‌نگاوی چاكسازی بنه‌ڕه‌تی و درووستكردنی كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئارام له نێوان لایه‌نه‌كان به پێویست ده‌زانن.

هه‌ر چه‌نده نیگه‌رانیی له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌ماوه كه ده‌نگی به‌ڵێ له نه‌خێر زیاتر بێت و تا راده‌یه‌كی زۆر روونه كه زۆرینه‌ی خه‌ڵك به " به‌ڵێ" ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌شداریكردنی هه‌موو لایه‌نه‌كان و لایه‌نگرانیان به پێویست ده‌بینرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌بێته نه‌یاری ئه‌و مافه چاره‌نووسسازه "سه‌ربه‌خۆیی كوردستان" بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین به‌ڵێ به ده‌ست بهێنێت.