قاسم سوله‌يمانى خۆى گهيانده سنوورى نێوان سووريا و عێراق
ئه‌ندامى ليواى فاتمييهكانى ئه‌فغانن.
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ى فه‌يله‌قى قودسى سوپاى پاسداران، قاسم سوله‌يمانى گه‌يشته ناوچه سنوورييه‌كانى نێوان عێراق و سووريا.
ئاژانسى هه‌واڵى ته‌سنيم ژماره‌يه‌ك وێنه‌ى قاسم سوله‌يمانى بڵاوكردنه‌وه.
وه‌ك له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، سوله‌يمانى له ناو چه‌كدارانى شيعه‌دايه.
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت ئه‌و وێنانه له ناوچه‌كانى سنوورى نێوان عێراق و سووريا گيراوون.
ئه‌و چه‌كدارانه‌ى له ده‌وروبه‌رى قاسم سولهيمانيين ئه‌ندامى ليواى فاتمييهكانى ئه‌فغانن.
ئه‌فغانه په‌نابه‌ره‌كان له ئێران‌دا له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه كراونه‌ته چه‌كدار و ليوايهكى شيعهمهزههبيان بۆ درووستكراوه.
ئه‌و ئهفغانيانه له ريزى ليواى فاتمييهكاندا بۆ به‌رژه‌وه‌ندى به‌شار ئه‌سه‌د له سووريا شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
ماوه‌ى زياتر له مانگێكه فاتمييهكان به‌ره‌و سنووره‌كانى عێراق له ديوى سوورياوه پێشڕه‌وى ده‌كه‌ن.
ئه‌مريكا رێگرى ده‌كرد، له‌وه‌ى سووپاى سووريا بگاته سنووره‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ عێراقدا.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش ئه‌وه دوو رۆژه سوپاى ئه‌سه‌د بادييهى تێپه‌ڕاندووه و گه‌يشتووه‌ته سنوور.
