توركيا سياسه‌تى خۆى بۆ باڵيۆزى سعوديه و ئيمارات و به‌حره‌ين روونده‌كاته‌وه
تا ئێستا هه‌شت وڵاتى عه‌ره‌بى په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاندووه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا مه‌ولوود چاوش ئۆغڵۆ، باڵيۆزى وڵاتانى سعوديه و ئيمارات و به‌حره‌ينى له‌سه‌ر مێزێك كۆكرده‌وه.
مه‌ولوود چاوش ئۆغڵۆ، ئه‌مڕۆ هه‌ريه‌ك له باڵيۆى ئيمارات، سعوديه و به‌حره‌ينى بانگ كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له باره‌ى ره‌وشى كه‌نداو بيروڕايان له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕ بكات.
تا ئێستا هه‌شت وڵاتى عه‌ره‌بى په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاندووه.
ئه‌و وڵاتانه پێكدێن له سعوديه، ميسر، ئيمارات، به‌حره‌ين، يه‌مه‌ن، مۆريتانيا، دورگه‌كانى قه‌مه‌ر، مالديف.
ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بييانه ده‌ڵێن قه‌ته‌ر هاوكارى تيرۆر ده‌كات.
له به‌رامبه‌ردا قه‌ته‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه و به درووستكراويان ده‌زانێت.