دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ئه‌مريكا بڕيارێكى تره‌مپى به هه‌ڵپه‌سێردراوى هێشته‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دادگاكه جارێكى ديكه ئه‌و بڕياره‌ى وه‌ك خۆى هێشته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دادگايه‌كى تێهه‌ڵچوونه‌وه له ئه‌مريكا، بڕياريدا، مهرسوومهكهى سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ له باره‌ى قه‌ده‌غه‌كردنى چوونى هاووڵاتيانى ژماره‌يه‌ك وڵاتى ئيسلامى بۆ ئه‌مريكا به هه‌ڵپه‌سێردراوى بهێڵێته‌وه.
له مانگى ئايارى رابردوودا، دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه بڕياريدا مه‌رسوومى سه‌رۆكى ئه‌مريكا بۆ رێگه‌گرتن له چوونى هاووڵاتيانى وڵاتانى ئيسلامى بۆ ناو ئه‌مريكاى هه‌ڵپه‌سێرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دادگاكه جارێكى ديكه ئه‌و بڕياره‌ى وه‌ك خۆى هێشته‌وه و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، بڕياره‌كه‌ى تره‌مپ به هه‌ڵپه‌سێردراوى ده‌مێنێته‌وه.
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا بڕياريدا رێگه بگرێت له چوونى هاووڵاتيانى حه‌وت وڵاتى مووسڵمان بۆ ناو ئه‌مريكا.
ئه‌و وڵاتانه بريتى بوون، له عێراق، سووريا، ئێران، ليبيا، يه‌مه‌ن، سوودان و سۆماڵ.