جه‌میل بایك: ریفراندۆم مافێكی دیموكراسییه و نابێت كه‌س له دژی بووه‌ستێته‌وه
هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان، ریفراندۆمی باشووری كوردستان به‌رز ده‌نرخێنێت
K24 - هه‌ولێر:
جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان "كه‌جه‌كه" ، رایگه‌یاند" ریفراندۆم مافێكی دیموكراسییه و نابێت كه‌س له دژی بووه‌ستێته‌وه".
هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه له میانی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ میدیاكانی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان، باسی له پرسی ریفراندۆم كردووه، كه رۆژی 7/6/2017 كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بڕیاریاندا له رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له باشووری كوردستان ئه‌نجامبدرێت".
جه‌میل بایك له‌و باره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به بایه‌خی ریفراندۆم له باشووری كوردستان كردووه‌و به‌رز نرخاندوویه‌تی و ده‌ڵێت " ئه‌و ریفراندۆمه‌ی له باشووری كوردستان راگه‌یه‌نراوه، ئه‌نجامی ئه‌و ره‌وشه له ناكاوه‌ی ناوچه‌كه و جیهانه، ریفراندۆم مافێكی دیموكراسییه و نابێت هیچ كه‌سێك دژی بووه‌ستێته‌وه".
هه‌روه‌ها هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان "كه‌جه‌كه" ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه " ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له ناو كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه درووست ده‌كات سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هێنێت".
ئه‌و قسانه‌ی جه‌میل بایك یه‌كه‌مین هه‌ڵوێستی ئه‌رێنی پارتی كرێكارانی كوردستانه له باره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به تایبه‌تی له بریاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه‌دا، هه‌موو ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه، كه به‌هۆی ئه‌و ره‌وشه نوێیه‌ی له پاش جه‌نگی داعش هاته ئاراوه، هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" له به‌شێك له‌و ناوچانه‌دا وه‌ك ناوچه‌كانی شنگال بوونیان هه‌یه.
هه‌ر چه‌نده پێشتر ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای په‌كه‌كه نه‌یاریی خۆیان بۆ هه‌ر هه‌نگاوێكی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به گوێره‌ی بیروبۆچوونی پارته‌كه‌یان خستبووه روو، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی جه‌میل بایك، خوێندنه‌وه‌یه‌كی جیاوازه بۆ هه‌لومه‌رجی له ناكاوی ناوچه‌كه.