"رووسیا ده‌ست وه‌رناداته سیاسه‌تی ناوخۆیی وڵاتانی دیكه"
به‌ڵگه فیلمی دیدار له‌گه‌ڵ پوتین زۆری نه‌ماوه ئاماده ببێت
K24 - هه‌ولێر:
ڤلادێمیر پوتین سه‌رۆكی رووسیا، له میانی به‌ڵگه فیلمێكدا هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له باره‌ی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری سیاسی ده‌وڵه‌تانی دیكه روون ده‌كاته‌وه‌و د‌ڵێت " سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رووسیا جیاوازیی زۆری له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی هه‌یه، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له پرۆسه‌ی سیاسی ناو وڵاتانی دیكه وه‌رناده‌ین".
پوتین له میانی قسه‌كردنی بۆ ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی " ئۆلیڤه‌ر ستون" له میانی به‌ڵگه فیلمێكدا كه له كه‌ناڵی "شۆتایم" چه‌ند بڕگه‌یه‌كی په‌خشكراوه گوتوویه‌تی" جیاوازی زۆرمان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان هه‌یه، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست وه‌رناده‌یه‌نه پرۆسه‌ی سیاسی وڵاتانی دیكه".
ده‌رهێنه‌ره ئه‌مریكییه‌كه فیلمێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی به ناوی ( دیدار له‌گه‌ڵ پوتین) ئاماده‌كردووه‌و هه‌ر یه‌كه له ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مریكی " لیوناردیۆ دی كابریۆ و جێرمی رینه‌ر، له‌و كه‌سانه‌ن بۆ بینینی رۆڵی پوتین له فیلمه‌كه‌دا كاندید كراون".
ئۆلیڤه‌ر ستون چه‌ندین دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا ئه‌نجامداوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر پرس و بابه‌تی له‌گه‌ڵدا باسكردووه، ئیستا ئاماده‌كاریی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه فیلمی " دیدار له‌گه‌ڵ پوتین" ده‌كات.
ئۆلیڤه‌ر ستونی ده‌رهێنه‌ر، ڤلادێمیر پوتین به كه‌سێكی ساده و زیره‌ك ناو ده‌بات كه وه‌ك یاریزانی شه‌تره‌نج بیرده‌كاته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه سه‌رۆكی رووسیا دۆخی ته‌ندروستی زۆر باشه و خاوه‌نی توانایه‌كی جه‌سته‌یی به‌رزه.