پارتی و یەكێتی پرسی ریفراندۆم و نەخشەرێگەی یەكێتی تاوتوێ دەكەن

مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە ھەولێر لە كۆبوونەوەدان

K24 - ھەولێر

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ھەولێر لە كۆبوونەوەدان بۆ تاوتوێكردنی نەخشەرێگەی یەكێتی و پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان.

سەرچاوەیەك لە نووسینگەی كۆسرەت رەسوڵ جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی بە كوردستان24 راگەیاند: "مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە ھەولێر لە كۆبوونەوەدان و تاوتوێی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و نەخشەرێگەی یەكێتی بۆ چارەسەری دۆخی ھەرێمی كوردستان دەكەن".

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی 7 ئەم مانگە مەسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی بەشدار لە حكوومەت و پەرلەمان كۆبووە و ھەر لەم كۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا رۆژی 25 ئەیلولی2017 ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان ئەنجام بدرێت.