ئاڵوگۆڕی لە چەند پۆستێكی دیكەی ئیداری دەكرێت
وەزارەتی ناوخۆ فەرمانی وەزاری دەركردووە و بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت
K24 - ھەولێر
بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان، ئاڵوگۆڕی لە چەند پۆستێكی ئیداری سنووری سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و قەزای كۆیە دەكرێت.
بە گوێرەی فەرمانی وەزاری وەزارەتی ناوخۆ كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە و واژووی كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی بەسەرەوەیە، گۆڕانكاری لە چەند پۆستێكی سنووری سلێمانی و گەرمیان و كۆیە دەكرێت.
وەك لە نووسراوەكە ئاماژەی بۆ كراوە، رەمك رەمەزان قادر لەبەڕێوبەری ناحیەی تەقتەق لەسنووری قەزای كۆیە كراوە بە قائمقامی قەزای چەمچەماڵ و ئامانج محەمەد ئەحمەد، قائمقامی چەمچەماڵ، گواستراوەتەوە بۆ دیوانی پارێزگای سلێمانی. ھەروەھا حسێن ئەحمەد عەبدوڵڵا، ئیدارەی راپەڕین دەكرێت بە بەڕێوەبەری ناحیەی سکتان لە سنووری قەزای كۆیەی پارێزگای ھەولێر.
ھەر لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانكاریانەدا عومەر ئەحمەد مەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاشتی گواستراوەتەوە بۆ ناحیەی تەقتەق، ھەروەھا تاریق جەلال حسێن بەڕێوەبەری ناحیەی سکتان كراوە بە بەڕێوبەری ناحیەی ئاشتی.
