شوێنی ماڵه ئارامه‌كانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و "نهێنییه مه‌ترسیداره‌كان" ئاشكرا ده‌بن
دوای راكردنی چه‌كداره‌كانی داعش بۆ سووریا ده‌یان ته‌ن به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگ و مه‌ترسیداریان جێهێشتووه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی، له راپۆرتێكدا كه ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه رێككه‌وتی 13/6/2017 له ژێر ناوی " نهێنییه مه‌ترسیداره‌كانی په‌یوه‌ست به یه‌كێك له گرنگترین مۆڵگه‌كانی سه‌ركرایه‌تی داعش و حه‌شارگه‌ی نهێنی رێبه‌ره‌كه‌یان (ئه‌بوبه‌كر له‌غدادی) بڵاویكردووه‌ته‌وه باسی ئه‌وه ده‌كات ئه‌وانه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه پێویستیان به چه‌ند هه‌فته یان مانگێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بكرێنه‌وه".
رۆژنامه بریتانییه‌كه نووسیوویه‌تی" رزگاركردنی شارۆچكه‌ی به‌عاج، كه ده‌كه‌وێته نزیك سنووری سووریا و له رۆژئاوای شاری موسڵه"نهێنی مه‌ترسیداری" تێدا ئاشكرا بووه‌و چه‌ندین هه‌فته و مانگی پێوه‌یسته تا بكرێنه‌وه".
راپۆرته‌كه سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر چۆنییه‌تی ژیانی سه‌ركرده‌كانی داعش له شارۆچكه‌ی به‌عاج و شوێنی خۆحه‌شاردانی رێبه‌ری داعش، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی.
به‌ڵگه‌نامه مه‌ترسیداره‌كان
هه‌ر چه‌نده چه‌كداره‌كانی داعش پێش ئه‌وه‌ی رابكه‌ن به‌ره‌و سووریا، هه‌وڵی له ناوبردنی زۆربه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانیان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی له پاش خۆیان نه‌كه‌وێته ده‌ست هێزه‌كانی عێراق، به‌ڵام هێشتا چه‌ندین ته‌ن به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگ و مه‌ترسیداریان له پاش خۆیان جێهێشتووه.
به‌ڵگه‌نامه‌كان بایه‌خی شارۆچكه‌ی به‌عاج كه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای عێراق بۆ رێكخراوی داعش پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه، هه‌ر چه‌نده ناوه‌ندی سه‌ره‌كی سه‌ركردایه‌تی داعش و ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه خودی به‌غدادیش بووبێت.
نووسه‌ری راپۆرته‌كه‌ی گاردیان به ناوی "مارتن چولوف ده‌نووسێت" ته‌نها بچۆ ناو یه‌كێك له خانتوو و باڵه‌خانه‌كانی شارۆچكه‌كه، بۆمبی چێنراو و ژماره‌یه‌ك چه‌ك و بۆمبی ده‌ستی ده‌بینیت".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" له یه‌كێك له ژووره‌كاندا پشتێنی بۆمبرێژكراو و ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌م بینی، كه بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی تایبه‌ت به رێكخراوه‌كه‌ی تێدا نووسرابوو وه‌ك چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ "كه‌نیزه‌ك" و چۆنییه‌تی پۆشاك و هه‌ڵسوكه‌وتی".
نووسه‌ری راپۆرته‌كه ده‌ڵێت" دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا بوو كه باڵه‌خانه‌كه كراوه‌ته دوو به‌ش، به‌شێكیان كراوه‌ته كارگه‌ی درووستكردنی بۆمب و پشتێنه بۆمبڕێژكراوه‌كان كه له هێرشه تیرۆریستییه‌كاندا به‌كاردێن، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شیان كرابووه شوێنی ئیداره‌ی سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی داعش".
ئه‌و ئیداره تایبه‌ته‌ش كاری سه‌ره‌كییان تایبه‌ت بووه به ده‌ركردنی بڕیاری سزادان و پسووله‌ی دارایی و ناسنامه‌ی كه‌سی".
.jpg)
خانووه ئارامه‌كان
بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوونی رێبه‌ری داعش " ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی" بدۆزنه‌وه، ریپۆرته‌ره‌كه‌ی گاردیان چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی به‌عاج ئه‌نجامداووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می بوونی داعش له شارۆچكه‌كه‌یان به‌س ته‌نها بیانگوتبا "به‌غدادی" له كوێیه، ئیدی به زیندووی نه‌ده‌مانه‌وه".
یه‌كێك له دانیشتوانی قه‌زاكه ناوی "سوبحی محه‌مه‌د"( ناوێكی خوازراوه چونكه ترساوه دواتر بیكوژن) ده‌ڵێت" ئێمه له‌و كاته‌ی داعش شارۆچكه‌كه‌مانی داگیركرد، ده‌مانزانی نابێت له باره‌ی به‌غدادی پرسیار بكه‌ین، له كاتێكدا زۆر باش ده‌مانزانی رێبه‌ری رێكخراوه‌كه له ناوماندا ده‌ژی".
سوبحی ده‌ڵێت" زۆر زۆر مه‌ترسیدار بوو ئه‌گه‌ر هه‌وڵی وروژاندنی پرس و باسی به‌غدادیت له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی رێكخراوه‌كه بدایه، نه‌ك ئه‌وه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه‌یش نه‌تده‌توانی ئه‌و باسانه بكه‌یت".

راپۆرته‌كه له زاری دانیشتوویه‌كی دیكه‌وه ده‌یگێڕیته‌وه كه " به‌غدادی له ناو شارۆچكه‌ی به‌عاج 10 ماڵی ئارامی هه‌بووه، به‌ڵام كه‌س بوێری ئه‌وه‌ی تێدا نه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و ماڵانه پرسیاریكیش بكات، ئه‌و ماڵانه‌ی به‌غدادی تێدا ده‌ژیا".
هه‌وه‌ها ده‌ڵێت" ئێمه ده‌مانزانی ماوه‌ی دوو ساڵ به‌غدادی له ناو ئێمه‌دا ژیاوه، ته‌نانه‌ت تا مانگی ئادار / مارسی رابردوو هه‌ر له به‌عاج بووه".
گاردیان له سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانه‌وه رایگه‌یاندووه " به‌غدادی ماوه‌یه‌ك له به‌عاج نیشته‌جێ بووه، بۆ ئه‌وه‌ی برینه‌كانی چاكبێته‌وه، ئه‌و برینانه‌ی به‌هۆی به‌ركه‌وتنی له مانگی شوباتی 2015 دۆخی ته‌ندروستی زۆر تێكدابوو".

ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، یه‌كیك له فه‌رمانده‌كانی هێزه هاوبه‌شه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه دژی داعش له جه‌نگدان ده‌ڵێت " هێزه چه‌كداره‌كان به دوای سه‌ركرده‌كانی داعشدا رۆیشتوون له ناوچه‌ی " الشوقات" به‌ڵام ئه‌وان رایانكردووه بۆ سووریا، پێش ئه‌وه‌یشی له ده‌ست هێزه‌كان ده‌ربازبن، 5 تا 6 خۆكوژیان بۆ هێزه‌كانمان ناردبوو تا رێگه‌یان لێ‌بگرن. به تایبه‌تی پاش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی به‌عاج كه ماوه‌ی 5 رۆژ جه‌نگێكی قورسی تێداكرا".
رۆژنامه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه " قه‌یرانی سه‌ره‌كی ئێستای به‌عاج بۆمب و لوغمه چێنراوه‌كانه كه داعش له‌و شارۆچكه‌یه دایانناو‌ه‌ته‌وه‌و تا سنووری سووریایان بۆمبڕێژكردووه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له پێشڕه‌وی هێزه‌كانی عێراق بگرن. به‌ڵام خراپترینیان بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه چێنراوانه‌یه له ناو نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زاكه‌دا، چونكه پزیشكێك ده‌ڵێت "تا ئێستا 8 بۆمبی چێنراومان له نه‌خۆشخانه‌ی به‌عاج دۆزیوه‌ته‌وه".