یارییه‌كانی پاڵه‌وانییه‌تییه گه‌وره‌كه نزیك بۆته‌وه
له جامی مه‌لیك فه‌هده‌وه بووه پاڵه‌وانییه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی جیهانی
جامی كیشوه‌ره‌كانی 2017ـی رووسیا به‌بێ ئه‌ستێره‌كانی به‌رازیل و ئارجێنتینا ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام كریستیانۆ بۆ درێژه‌دان به رۆژه میژووییه‌كانی بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال ده‌كات.
پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له كات 06:00ـی ئێواره به یاریی نێوان رووسیا و نیوزله‌ندا ده‌ستپێده‌كات، رۆژی دواتریش هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال و مێكسیكۆ به‌ره‌نگاری یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
سه‌ره‌تای دروستبوونی ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه بۆ ساڵی ١٩٩٢ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌وكات لە ژێر ناوی جامی مەلیک فەھد لە لایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعوودیەوە به‌ڕێوه‌چوو، دواتر لە ١٩٩٧ فیفا بە فەرمی پاڵەوانیەتیەکەی ناساند، دواتر لە کاری رۆژمێری خۆیدا بڵاوی کردەوە و ناویشی نا جامی جیھانی کیشوەرەکان.
فیفا له ٢٠٠٥ بڕیاریدا ھەر چوار ساڵ جارێک جامی كیشوه‌ره‌كان لەو وڵاتە بكرێت كه جامی جیھانی لێ بەڕێوە ده‌چێت، چونكه فیفا ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌وه ھەڵسەنگاندی وڵاتی مێواندار لە ڕووی توانای بەڕێوەبردنی جامی جیھانیەوە بكات، هه‌ڵبه‌ت ئەم پاڵەوانییەتییە لە دوای جامی جیھانیەوە بە دووەم کاری گەورەی فیفا دادەنرێت.
ھەڵبژاردەی بەرازیل ٤ جار بۆته پاڵه‌وانی جامی كیشوه‌ره‌كان، ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه به درێژایی مێژووی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه، تا ئێستەش ٣٣ ھەڵبژاردە بە شداریان لەم جامی كیشوه‌ره‌كان كردووه.
لە دواین وەشانی جامی كیشوه‌ره‌كان له ٢٠١٣ ژمارەی بینەرەکانی زیادی کردووە، نزیکەی ٧٠ ملیۆن بینەری ھەبووە، ژمارەی ئامادەبووانی نێو یاریگاکانی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه گەیشتۆتە ٨٠٤.٦٥٩ کەس.
جامی كیشوه‌ره‌كانی 2017ـی ئه‌مساڵ به‌به‌شداریی 8 هه‌ڵبژارده به‌ڕێوه ده‌چیت كه پێكهاتوون له
(رووسیای میواندار، پورتوگال پاڵەوانی یۆرۆ، ئەڵمانیای پاڵەوانی جامی جیهانی (2014)، ئوسترالیا پاڵەوانی ئاسیا، نیوزلەندا پاڵەوانی ئۆقیانوس، مێكسیكۆ پاڵەوانی كۆنكاكاف، چیللی پاڵەوانی كیشوەری ئەمریكای باشوور و كامیرۆن پاڵه‌وانی كیشوه‌ری ئه‌فریكا).
بارزان ئه‌كره‌م