تيلرسن: ئه‌مريكا نايه‌وێت كه‌ناڵى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ رووسيا دابخات
په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان رووسيا و ئه‌مريكا گه‌يشتوونه‌ته نزمترين ئاستى خۆيان
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ريكس تيلرسن رايگه‌ياند، په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان رووسيا و ئه‌مريكا گه‌يشتوونه‌ته نزمترين ئاستى خۆيان و له ئێستادا ته‌نيا ئامانجيان سه‌قامگيرييه له په‌يوه‌ندييه‌كان.
له وه‌ڵامى پرسيارى سزا سه‌پێندراوه‌كانى سه‌ر رووسيا، تيلرسن له به‌رده‌م ليژنه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پيران رايگه‌ياند، ئه‌مريكا نايه‌وێت هه‌نگاوێك بنێت، به هۆيه‌وه كه‌ناڵه‌كانى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ رووسيا دابخات.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت ئه‌و ره‌وشه به هێمنى تێپه‌ڕێنێت و هه‌وڵه‌كانى ئه‌مريكاش بۆ چاره‌سه‌رى قه‌يرانى سووريا له‌گه‌ڵ رووسيا به شێوه‌يه‌كى ئه‌رێنى ده‌چنه پێش.