یه‌كێتی له باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
"زه‌مینه‌یه‌كى ره‌خساو بۆ ریفراندۆمێكى كۆده‌نگى نیشتمانى"
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاشكرای ده‌كات، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان پارتی و یه‌كێتی، كه دوور له چاوی میدیاكان له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چووه، چه‌ند پرسێكی گرنگ یه‌كلاكراونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، به ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى فه‌رمى په‌رله‌مانه‌وه.
به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، شاندی باڵای یه‌كێتی پێكهاتبوو له هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌عدی پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه.
شاندی باڵای پارتیش به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی بووه و له شاری هه‌ولێر دوور له چاوی میدیاكان كۆبوونه‌ته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
راگه‌یه‌نراوى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌باره‌ى چۆنیه‌تى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان
له‌میانى هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌گشتى و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌تایبه‌تى بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان و داكۆكی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ كاریگه‌رى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و كۆبوونه‌وه به‌رده‌وامه‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان به بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیشه‌وه و كۆبوونه‌وه دووقۆڵییه‌كانى نێوان یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ چۆنیه‌تى گرنگى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان.
ئه‌مڕۆ 13/6/2017 له شارى هه‌ولێر وه‌فدی باڵای یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى جێگری یه‌كه‌مى سكرتێری گشتى و مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕی و سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسی و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى نێچیران بارزانى دوور له چاوى كامێرا كۆبوونه‌وه‌و بیروبۆچوون و بنچینه‌كانى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانیان گه‌ڵاڵه‌كرد، سه‌ره‌نجام دواى گفتوگۆیه‌كى به‌رپرسانه له‌سه‌ر پرسه سه‌ره‌كییه‌كانى نیشتمانى و كوردایه‌تى كۆمه‌ڵێك بۆچوونى هاوبه‌شى مێژوویی ساغكرانه‌وه، هه‌ره گرنگیان كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و كردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانیشه به ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى فه‌رمى په‌رله‌مانه‌وه.
ئێمه له یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ناڵێین مژده‌بێ بۆ خه‌ڵكى كوردستان، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌ركى یاسایی و سیاسی و دیموكراسی خۆمان توانیبێتمان له كۆبوونه‌وه گشتییه‌كانى هێزه سیاسییه‌كان و كۆبوونه‌وه تایبه‌تییه‌كانى یه‌كێتى و پارتى و كۆبوونه‌وه دوو قۆڵییه‌كانى یه‌كێتى و لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى توانیومانه بڕیار و په‌یامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به شێوه‌یه‌كى گونجاوى دوور له هه‌ڵچوون و داچوون و موزایه‌ده‌ى سیاسی ئارام ئارام بگه‌یه‌نین و بیگه‌یه‌نینه ئه‌نجام.
ئومێده‌وارین ئه‌م هه‌نگاوه باشه هه‌نگاوى باشتری به‌دواوه‌بێ و هه‌موو پێكه‌وه له‌ناو هۆڵی شه‌رعى په‌رله‌مان وه‌ك باڵاترین مه‌رجه‌عى یاسادانان دوور له گۆشه‌گیری حزبایه‌تى ئه‌ركه سیساسی و یاسایی و دیموكراتییه‌كانمان راپه‌ڕێنین، هاوكات حكومه‌تیش یه‌كبگرێته‌وه به ئومێدی ئه‌وه‌ى هه‌موومان پێكه‌وه كێشه‌ى ته‌نگ پێهه‌ڵچنراوى گوزه‌رانى خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكه‌ین و زه‌مینه‌یه‌كى ره‌خساو بۆ ریفراندۆمێكى كۆده‌نگى نیشتمانى كه په‌رله‌مان په‌سه‌ندى بكات و به‌هه‌موو لایه‌ك جێبه‌جێی بكه‌ین.
به شایه‌نى گه‌له‌كه‌مان و ئه‌ركى خۆمانى ده‌زانین جه‌خت بكه‌ینه‌وه كه رێككه‌وتن له‌سه‌ر ورده‌كارى ئه‌م بڕیاره گشتییانه ئه‌ركى نه‌ته‌وه‌یی و یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌موو لایه‌كمانه، به تایبه‌تى له‌م قۆناغه‌دا كه ناوچه‌كه به قۆناغێكى سیاسیا تێده‌په‌ڕێ، كه ئه‌گه‌ر و نیگه‌رانى سیاسی ئیقلیمى جۆراوجۆری تیایه، به تایبه‌تى دواى شه‌ڕی داعش.