دوای ئازادبوونی كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی جیهان چاوه‌ڕوانی ئاشكرابوونی نهێنییه‌كانی پشت په‌رده‌یه
سه‌یفولئیسلام خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی زۆره و خه‌ڵكی لیبیا چاوه‌ڕوانی سوپرایزی لێده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
دواجار ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری زنتانی لیبیا، سیفولئیسلامی كوڕی موعه‌مه‌ر قه‌زافی رێبه‌ری پێشووی لیبیای ئازاد كرد.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی شۆڕشگێرانی لیبیا له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندبوو" ئازادكردنی كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی، جێبه‌جێكردنی یاسای لێبوردنی گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بووه".
به‌ڵام پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئازادبوونی سه‌یفولئیسلام، چاودێرانی ره‌وشی ئه‌و وڵاته وای ده‌بینن، كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی به‌نزینی زیاتر به ئاگری هه‌ڵگیرساوی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌گوێره‌ی گوزارشتی یه‌كێك له نزیكه‌كانی سه‌یفولئیسلام، به ناوی ئه‌حمه‌د موحارب ، جیهان چاوه‌ڕوانی سوپرایزی گه‌وره له‌و گه‌نجه زیندانیكراوه باوك كوژراوه ده‌كه‌ن، كه ساڵانێكی دوور و درێژ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌یان به ده‌ست بووه.
ئه‌وه‌ش به دوور نازانرێت زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و هاوكارییه داراییانه‌ی باوكی ئاشكرا بكات كه ساڵی 2007 بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی "نیكۆلا ساركۆزی" سه‌رۆكی پێشووتری فه‌ڕه‌نسا و ئه‌و رێككه‌وتنه ژێربه‌ژێرانه‌ی دیكه‌ی پشت په‌رده‌ی نێوان سیاسییه‌كانی دیكه‌ی رۆژئاوا له‌گه‌ڵ موعه‌مه‌ر قه‌زافی هه‌ڵبدرێته‌وه.
به گوێره‌ی قسه‌كانی پارێزه‌ری كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی، سه‌یفولئیسلام رۆڵی گرنگ بۆ ئاشته‌وایی نیشتیمانی ده‌گێڕێت، چونكه خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی زۆره.