ریال مه‌درید له‌سه‌ر كریستیانۆ هاته ده‌نگ
له باره‌ی خۆدزینه‌وه‌ی كریستیانۆ له باجدان به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی دادگای ئیسپانیا كریستیانۆ رۆناڵدۆی به خۆدزینه‌وه له باجدان تاوانبار كرد، راسته‌وخۆ ریال مه‌درید هاته ده‌نگ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 14 حوزه‌یرانی 2017، یانه‌ی ریال مه‌درید به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی بایننامهیهكی له باره‌ی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه بڵاو كرده‌وه و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه كریستیانۆ له ماوه‌یه‌كی نزیك ئه‌ستۆپاكی خۆی له‌م كه‌یسه ده‌سه‌لمێنێت.
ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كریستیانۆ له‌وه‌ته‌ی 2009ـه‌وه كه په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كردووه پابه‌ندی ته‌واوی رێنماییه یاساییه‌كان بووه و هه‌رگیز له‌و جۆره مرۆڤانه نییه كه له كه‌یسێكی له‌مجۆره تاوانبار بكرێت.
كریستیانۆ دوێنێ به فه‌رمی له لایه‌ن دادگای گشتی ئیسپانیا تاوانبار كراوه به‌وه‌ی كه له ساڵانی 2011، 2012، 2013 و 2014 له باجدان خۆی دزیوه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه كریستیانۆ كۆمپانیایه‌كی بۆ خۆدزینه‌وه له باجدان دامه‌زراندووه و پێشبینی ئه‌وه‌ش كراوه كه ره‌نگه سزایه‌كه‌ی بۆ 2 ساڵ به‌ندكردن بێت.