گۆڵدن سته‌یتی پاڵه‌وانی ئه‌مێریكا بینینی دۆناڵد تهرمپیان ره‌ت كرده‌وه
ئاماده‌نین له كۆشكی سپی میوانداریكردنی ترامپ قبوڵ بكه‌ن
یانه‌ی گۆڵدن سته‌یتی پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی باسكه‌ی ئه‌مێریكا ره‌تیان كرده‌وه كه له كۆشكی سپی میوانداریكردنی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مێریكا قبوڵ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 14 حوزه‌یرانی 2017، رۆژنامه‌ی ده‌یلی نیویۆركی ئه‌مێریكا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یاریزانانی گۆڵدن سته‌یت به كۆی ده‌نگ چوونیان بۆ كۆشكی سپی و بینینی دۆناڵد تره‌مپ ره‌ت كردۆته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هۆكارێك بخه‌نه‌ڕوو.
دۆناڵد تره‌مپ له مانگی نیسانی رابردوو میوانداریی یانه‌ی (نیو ئینگلاندنی) كرد كه بوونه پاڵه‌وانی تۆپی پێی ئه‌مێریكا.
یانه‌ی گۆڵدن ستەیت له پێنجەم یاری زنجیرە یارییەکانی فایناڵی خولەکەدا بە ئەنجامی ١٢٩ خاڵ بەرامبەر ١٢٠ خاڵ لە کلیڤلاند کاڤالیێرزی بردەوە و پێنجەم ناسناوی بەرزکردەوە و کێڤن دۆرانتیش بە باشترین یاریزانی زنجیرە یارییەکانی فایناڵ دەستنیشانکرا.