ئیڤانكا به‌مشێوه‌یه 71همین ساڵیادی له دایكبوونی تره‌مپی باوكی پیرۆز ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 14ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2017، هاوكاته له‌گه‌ڵ رێكه‌وتی له دایكبوونی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆی ساڵی 1946 له‌دایكبووه و ئه‌مڕۆ ته‌مه‌نی بووه 71 ساڵ.
به‌م بۆنه‌یه‌وه ئیڤانكای كچی له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، وێنه‌ی منداڵی خۆی و باوكی داناوه و پیرۆزبایی یادی 71همین ساڵه‌ی له‌دایكبوونی باوكی ده‌كات.
ئیڤانكا له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه‌شدا نووسیویه‌تی: "له‌دایكبوونت پیرۆز، باوكه مه‌زن و جیاوازهكهم، هیوادارم ساڵی داهاتوو ساڵێكی باشتر بێت بۆتۆ".
Happy Birthday to my incredible father @realDonaldTrump. I hope that the year to come is your best yet! pic.twitter.com/HrmjzOPpYW
— Ivanka Trump (@IvankaTrump) June 14, 2017