چەندین چەكداری داعش لە مووسڵ كوژران
دزەیان كردووەتە نێو گەڕەكەكە و ویستویانە ھاووڵاتیان بڕفێنن
K24 - ھەولێر
چەكدارانی داعش دزەیان كردە نێو گەڕەكێكی مووسڵ و ویستیان ھاووڵاتیانی گەڕەكەكە بڕفێنن، بەڵام شكست بە پیلانەكەیان ھێنرا و چەندین چەكداریان لێ كوژرا.
بە گوێرەی زانیاری پەیامنێری كوردستان24 چەكدارانی داعش دزەیان كردووەتە نێو گەڕەكی دندانیە لە رۆژھەڵاتی مووسڵ، ویستویانە ھاووڵاتیان گەڕەكەكە بڕفێنن، بەڵام ھێزە عێراقییەكان ھۆشیاربوونەتەوە و دوای شەڕ و پێكدادان شكستیان بە پیلانەكەی داعش ھێنا و چەندین چەكداری داعشیان كوشت.
ئەمە لە كاتێكدایە گەڕەكی دندانیە زیاتر لە دوو مانگە لەلایەن ھێزەكانی عێراق كۆنترۆڵكراوەتەوە.


