ئینیێستا بڕیارێكی شۆك ده‌دات
"گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ ناكاته‌وه و ده‌چێته یوڤێنتۆس"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئه‌ندرێس ئینیێستای ناوه‌راستكاری بارسێلۆنا بڕیاریداوه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه درێژ نه‌كاته‌وه و شوێنپێی دانی ئالڤێس هه‌ڵبگرێت و په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆسه‌وه بكات.
به‌رپرسانی بارسێلۆنا ده‌یانه‌وێت له هاوینی 2018 كه گرێبه‌سته‌كه‌ی ئینیێستا كۆتایی دێت، به به‌لاش ده‌ستبه‌رداری ئینیێستا بن، له به‌رامبه‌ر وێنه‌كێشه‌كه‌ی بارسا ده‌یه‌وێت به چوونی بۆ یوڤێنتۆس په‌نجه‌ی په‌شیمانی به یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه بگه‌زێت.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، یانه‌ی یوڤێنتۆس خواستێكی گه‌وره‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئینیێستا هه‌یه، له‌م پێناوه‌یشدا دانی ئالڤێسیان بۆ رازیكردنی ئینیێستا راسپاردووه.
ئینیێستای ته‌مه‌ن 33 ساڵ، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی بارسێلۆنا ده‌ركه‌وتووه و ماوه‌ی 23 ساڵه له یانه‌ی بارسێلۆنا یاری ده‌كات.