به فه‌رمی، رانیێری گه‌ڕایه‌وه كاری راهێنه‌رایه‌تی
ئه‌ركی راهێنانی یانه‌یه‌كی نوێی وه‌رگرت
دوای ساڵێك پشوودان، كلاودیۆ رانیێری گه‌ڕایه‌وه كاری راهێنه‌رایه‌تی و جارێكی دیكه بۆ خولی پله‌یه‌كی فره‌نسا گه‌ڕایه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 15 حوزه‌یرانی 2017، یانه‌ی نانتی فره‌نسا به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆیان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌ركی راهێنانی یانه‌كه‌یان راده‌ستی به كلاودیۆ رانیێری راهێنه‌ری ئیتاڵی كردووه.
كڵاودیۆ رانیێری 65 ساڵ دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌ركی راهێنانی یانه‌ی لێسته‌ر سیتی دووخرایه‌وه به گرێبه‌ستێكی دوو ساڵه له‌گه‌ڵ یانه‌ی نانتی فره‌نسا ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
رانیێری پێشتر بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز له خولی لیگ وه‌نی فره‌نسا له‌گه‌ڵ یانه‌ی مۆناكۆ كاری راهێنه‌رایه‌تی كردووه، پێشتریش راهێنه‌ری یانه‌كانی (چێڵسی، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، ڤالێنسیا، ناپۆلی، یوڤێنتۆس، ئینته‌ر میلان) كردووه، له یه‌كه‌مین وه‌رزی وه‌ك راهێنه‌ری لێسته‌ر سیتی جیهانی شۆك كرد كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی یانه‌كه ناسناوی پرێمه‌رلیگی بۆ یانه‌كه‌ی برده‌وه.