گاردیان: ئێران ده‌یه‌وێت له عێراق و سووریاوه رێگه‌ی زه‌مینى به‌ره‌و لوبنانیش بكاته‌وه
په‌لكێشییه‌كانی ئێران فراوانتر ده‌بن
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانیا باس له‌وه ده‌كات، ئێران نه‌خشه و پلانێكی گه‌وره‌تری هه‌یه له ناوچه‌كه و ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی عێراق و سووریا، به رێگه‌ی زه‌مینی بگاته لوبنانیش.
مارتن چۆلۆڤ، په‌یامنێری ئه‌و رۆژنامه‌یه راپۆرتێكی له باره‌ی ئه‌و شتانه نووسیوه كه له ناوچه‌ی به‌عاجی عێراقی هاوسنوور له‌گه‌ڵ سووریا دا بینیویه‌تی و چاوپێكه‌وتنێشكی له‌گه‌ڵ ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جیگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجامداوه.
ئه‌و په‌یامنێره باس له‌وه ده‌كات، موهه‌ندیس بۆ ئه‌وه هاتبووه ناوچه‌كه، تاكو چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به‌سه‌ر بكاته‌وه و ناوچه‌كه ببینێت و هاوكات سه‌ركه‌وتنه‌كانی حه‌شد به‌سه‌ر داعشدا له‌وێ رابگه‌یه‌نێت.
ئه‌و په‌یامنێره باس له‌و دیمه‌نانه ده‌كات كه له ناوچه‌كه بینیویه‌تی و ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه شوێنه‌كه به ته‌واوه‌تی وێران بووه و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیسیش له‌و باره‌یه‌وه پێیراگه‌یاندووه: "قاعیده تێكشكێندرا، به‌ڵام ئێستا به ناوی داعش گه‌ڕایه‌وه، ئه‌گه‌ر ناوچه‌كه به ته‌واوی وێران نه‌كه‌ین، ئه‌وا داعش به ناوێكی نوێوه جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه".

هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ره‌و سه‌ر سنووری نێوان عیراق و ئێران، هاوكات هێزه‌كانی سه‌ر به ئێران له دیوی سووریاوه گه‌یشتوونه هه‌مان سنوور و چ حه‌شد و چ هێزه‌كانی دیكه‌ی سووریا كه ئێران پاڵشتییان ده‌كات، له‌سه‌ر ئه‌و سنووره یه‌كتر ده‌گرنه‌وه.
له دیوی عێراق له ناوچه‌ی به‌عاج له سووریاش له میادین و دێرزووره‌وه، ئه‌و هێزانه گه‌یشتوونه‌ته یه‌ك، ئه‌وه‌ش به ساتێكی جیاكه‌ره‌وه له شه‌ڕی سووریا و شه‌ڕی دژی داعش داده‌نرێت، هاوكات به‌شێكه له به‌رجه‌سته‌كردن و جێبه‌جێكردنی نه‌خشه و پلانه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه.
ئه‌و په‌یامنێره‌ی گاردیان، له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی حه‌شدی شه‌عبی، كه ناوه‌كه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: "دڵنیابوون له سووریا ده‌بێته هۆی جێگیری و سه‌قامگیری له ته‌واوی ناوچه‌كه، له كۆتاییشدا هه‌ر به‌و ئامانجه ده‌گه‌ین".
به‌ڵام لێدوانی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیش، له لێدوانی ئه‌و برپرسه پێشووتر به پارێزتره، كاتێك ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌نده مه‌ترسی له سووریا یان ناوچه‌یه‌كی دیكه هه‌بێت، پێویسته وڵاتانی دیكه رێز له‌خۆیان بگرن و بچنه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی تیرۆریستانی لێیه، ئه‌گه‌ر پێویست بكات هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان عێراق و سووریادا هه‌بێت، ده‌توانین بكه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت له حكوومه‌تی عێراقه‌وه فه‌رمانمان بۆ بێت".
به گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و په‌یامنێره، درووشمی حه‌شد له‌سه‌ر زۆرێك له دیوار و شۆسته‌كان نووسراوه و هه‌ندێكیان لێیان نووسراوه "له مووسڵه‌وه تا به‌عاج، سوپاس سوله‌یمانی" وه‌ك ئاماژه‌ك بۆ ئه‌و رۆڵه‌ی قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران له شه‌ڕه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه، له عێراق و سووریادا هه‌یه‌تی.
هاوكات وێنه‌ی ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی له ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌دا به گه‌وره‌یی هه‌ڵواسراوه، كه چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی كۆنتڕۆڵی ده‌كه‌نه‌وه.
له راپۆرتی رۆژنامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، پێشتر فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی رایانگه‌یاندبوو، ده‌كرێ له رێگه‌ی رێڕه‌وێكی زه‌مینییه‌وه له نێوان عێراق و سووریا، له چیای شنگاله‌وه، ئێران بگاته لوبنان.