ئیسرائیل به "چاوی ئاسمان" چاودێری زه‌وی ده‌كات
كامێرایه‌كی یه‌ك ملیار پیكسیلی به‌كارده‌هێنێت
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆژیای به‌رگری ئیسرائیل Elbit Systems، سیسته‌مێكی نوێی كامێرای چاودێری ئاسمانی ئاشكرا كرد و ده‌توانێت له رێگه‌ی به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، به كوالیتی ملیار پیكسل وێنه‌ی زه‌وی بگرێت و بیگوازێته‌وه.
سیسته‌مه نوێیه‌كه ناوی "SkEye WAPS"، له پێشانگای پاریس بۆ فڕۆكه‌وانی بۆ ساڵی 2017 نمایش ده‌كرێت، له رێگه‌ی به‌كارهێنانی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وان "درۆن"ه‌وه ده‌توانێت چاودێری رووبه‌ری 80 كلیۆمه‌تر چوار گۆشه بكات.
كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ر ده‌ڵێت: "ئه‌و كامێرا به‌رزه كوالیتییه به چاوێك له ئاسمان ناوده‌برێت و بۆ رووماڵكردنی زۆر ناوچه به‌كارده‌هێنرێت"، كۆمپانیاكه به‌رهه‌مهێنانی كامێرایه‌كی له‌و جۆره، به گۆڕانكارییه‌كی له ریشه‌یی له ئاسایشی ناوخۆیی وڵات وه‌سف ده‌كات.
سیسته‌مه‌كه توانایه‌كی وردی چاودێریكردنی هه‌یه و ده‌توانێت له یه‌ك كاتدا چاودێری 10 ناوچه‌ی جیاواز بكات، ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه له چه‌ندین بواری جیاواز سوودی ده‌بێت، به‌تایبه‌تیش پرۆسه‌ی به‌رگری و جێبه‌جێكردنی یاسا، كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له باره‌ی كاره‌ساته سرووشتییه‌كان و رێگه‌گرتن له هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر ئاسایشی ناوخۆ.
سیسته‌می SkEye WAPS، یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تی به هه‌ستیاری بینین هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی وردی وێنه‌كان، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌كی بیرگه‌ی فراوان، كه به‌رنامه شیكارییه‌كانی تێدا هه‌ڵده‌گیرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و وێنانه‌ی ده‌یانگرێت.
دوای هه‌ڵگرتنی داتا و وێنه‌كان، پرۆسه‌ی گواستنه‌وه بۆ سه‌نته‌ری كۆنتڕۆڵكردن ده‌نێردرێت و ئه‌گه‌ر هه‌ست به شتێكی نائاسایی بكات به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیك چاودێران و به‌ڕێوه‌به‌ران ئاگادار ده‌كاته‌وه.