لاڤرۆڤ: ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت سوپاى سووريا و عێراق به‌يه‌ك نه‌گه‌ن
سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايگه‌ياند، ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت په‌يوه‌ندى نێوان سوپاى عێراق و سووريا بپچڕێنێت.
K24 – هه‌ولێر:
سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايگه‌ياند، ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت په‌يوه‌ندى نێوان سوپاى عێراق و سووريا بپچڕێنێت.
لاڤرۆڤ گوتى: ناتوانين بڵاوكردنه‌وه‌ى مووشه‌كه ئه‌مريكاييه‌كان له باشوورى سووريا به هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنى تيرۆر له قهڵهمبدهين.
گوتيشى: ئه‌مريكا مانۆڕى جيۆسياسى له ناوچه‌كه ده‌كات و ئامانجى ديكه‌ى هه‌يه.
روونيشيكرده‌وه، رووسيا له په‌يوه‌نديدايه له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا بۆ ئه‌وه‌ى رووداوى نه‌خوازراو له نێوان هه‌ردوولادا روونه‌دات.
رووسيا له‌و بڕوايه‌دايه سيستمى HIMARS ئه‌مريكايى زۆر مه‌ترسيداره، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر داعشدا بێ كارا و كاريگه‌ره.
شاره‌زا رووسه‌كان ده‌ڵێن: ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت له باشوورى سووريا بڵاوبێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له په‌يوه‌ندى نێوان سوپاى سووريا و هێزه عێراقييه‌كان بگرێت.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت رێگه له درووستبوونى كه‌وانه‌ى شيعى بگرێت.
لاڤرۆڤ ره‌خنه‌شى له ئه‌مريكا گرت و گوتى: ئه‌و هه‌وڵه زيادهڕۆييه و هه‌وڵدانه بۆ سوودوه‌رگرتنى ناڕه‌وا له دابهشبوونهكانى ناو ئيسلام و دنه‌دانى گيانى تائيفييه.
ئه‌مريكا ئه‌و سيستمه مووشهكييهى له ئه‌رده‌نه‌وه گواستووه‌ته‌وه بۆ سووريا و له نزيك شارۆچكه‌ى ته‌نه‌فى هه‌ڵكه‌وتوو له دوورى 18 كيلۆمه‌تر له سنوورى ئه‌رده‌ن جێگيرى كردوون.