رووسيا وێنه‌ى ئه‌و ناوچه بۆردومانكراوه‌ى بڵاوكرده‌وه كه گومانده‌كرێت به‌غدادى تێدا كوژرا بێت
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا ئه‌و وێنه‌يه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه بۆردومانێكى فڕۆكه‌كانى رووسيا پيشانده‌دات و گومانده‌كرێت له ئاكاميدا ئه‌بو به‌كر به‌غدادى كوژرا بێت.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا ئه‌و وێنه‌يه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه بۆردومانێكى فڕۆكه‌كانى رووسيا پيشانده‌دات و گومانده‌كرێت له ئاكاميدا ئه‌بو به‌كر به‌غدادى كوژرا بێت.
رووسيا له‌و بڕوايه‌دايه بۆردومانكردنى ناوه‌ندێكى داعش له ره‌ققه بووه‌ته هۆى كوژرانى به‌غدادى.
رووسيا دوو وێنه‌ى بڵاوكردوونه‌ته‌وه، يه‌كه‌ميان له 13ى ئايار گيراوه و دووه‌ميان دواى دوو هه‌فته و رۆژى 28ى ئايار گيراوه.
له 28ى ئاياردا رووسيا بۆردومانى چوار خانووى كردووه و هه‌ر چواريان وێرانكراون، به‌ڵام ده‌وروبه‌ريان به سه‌لامه‌تى ماونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا ده‌ڵێت: هێرشه‌كه 10 خوله‌كى خاياندووه.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، له‌و هێرشه‌دا 30 فه‌رمانده‌ى مه‌يدانى داعش و 300 چه‌كدار له پاسه‌وانه‌كانيان كوژراوون.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، هێرشه‌كه له‌سه‌ر بنه‌ماى زانيارى هه‌واڵگرى ئه‌نجامدراوه.
به گوێره‌ى لێدوانى رووسه‌كان، له‌و ناوچه‌يه فه‌رمانده‌كانى داعش خه‌ريكى كۆبوونه‌وه بوونه بۆ ئه‌وه‌ى رێگه‌يه‌ك بۆ پاشه‌كێ ديار بكه‌ن.
