ئه‌ردۆغان هێرشده‌كاته‌وه سه‌ر ئه‌مريكا
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان هێرشێكى توندى كرده سه‌ر ئه‌مريكا و سياسه‌ته‌كانى.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان هێرشێكى توندى كرده سه‌ر ئه‌مريكا و سياسه‌ته‌كانى.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى ئه‌مريكا له باره‌ى په‌يه‌ده و يه‌په‌گه‌وه له باكوورى سووريا، ئه‌ردۆغان هێرشى كرده سه‌ر ئه‌مريكا.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى "RTP"ـى پورتوگالى، ئه‌ردۆغان گوتى: ئه‌مريكا كۆمه‌كێكى زۆرى سه‌ربازى ئه‌و رێكخراوه تيرۆريستانه‌ى كردووه.
گوتيشى: چه‌كى زۆرى سوك و قورسى پێداوون و راوێژكارى سه‌ربازى ئه‌مريكايى هاوكارييان ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو رێكخراوه تيرۆريستييه‌دا كار ده‌كات و ئه‌وه‌ش جێى نيگه‌رانى توركيايه.
ئه‌ردۆغان په‌ژاره‌ى خۆى ده‌ربڕى و گوتى: سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له ئايارى رابردوو به ره‌سمى چوومه ئه‌مريكا و به تره‌مپم وت، كه‌چى ئه‌وان شه‌ڕى ره‌ققه‌يان هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و تيرۆريستانه‌دا ده‌ستپێكرد.