ئه‌ردۆغان: داوام له سعووديه كردووه رێگه به دامه‌زراندنى سه‌ربازگه‌ى توركيا له وڵاته‌كه‌يدا بدات
ئه‌ردۆغان گوتى: له ميانهى سه‌ردانى 13ى شوبات/ فێبرايه‌رى رابردوومدا بۆ سعووديه ئه‌و پێشنيازهم خستووه‌ته‌ڕوو.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان داواى له پادشاى عه‌ره‌بستانى سعووديه كرد، رێگه‌ى دامه‌زراندنى بنكه‌يه‌كى سه‌ربازى توركيا له سعووديه بدات.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى "RTP"ـى پورتوگالى، ئه‌ردۆغان گوتى: له ميانهى سه‌ردانى 13ى شوبات/ فێبرايه‌رى رابردوومدا بۆ سعووديه ئه‌و پێشنيازهم خستووه‌ته‌ڕوو.
گوتيشى: پادشاى سعووديه بڕياريدا ئه‌و پێشنيازه‌ى توركيا تاوتوێ بكات، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵاميان نه‌داوه‌ته‌وه.
رۆژى 7ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2017، په‌رله‌مانى توركيا ره‌زامه‌ندى پيشاندا بۆ ره‌وانه‌كردنى سه‌ربازى وڵاته‌كه‌ى بۆ قه‌ته‌ر و ئاواكردنى ناوه‌ندێكى سه‌ربازى توركيى له‌و وڵاته‌دا.
سه‌باره‌ت به‌و ناوه‌نده سه‌ربازييه، ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، بوونى سه‌ربازگه‌ى توركيا له قه‌ته‌ر هه‌وڵێكه بۆ سه‌قامگيرى ئاسايشى ناوچه‌كه.