ههسهده ئامارى 10 رۆژى شهڕى رهققهى ئاشكرا كرد و له پێشڕهوييهكانى بهردهوامه
لە 10 رۆژدا چوار گەڕەكیان كۆنترۆڵكردوونەتەوە و 15 شەڕڤانیان گیانیان لەدەستداوە.
K24 – ههولێر:
ھێزەكانی سووریای دیموكرات لە 10 رۆژدا چوار گەڕەكیان كۆنترۆڵكردوونەتەوە و 15 شەڕڤانیان گیانیان لەدەستداوە.
ھەسەدە لە راگەیاندراوێكدا ئاماری 10 رۆژی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، توانیویانە لەو 10 رۆژەدا چوار گەڕەكی رەققە بە تەواوی كۆنترۆڵبكەنەوە لەگەڵ چەند ناوچەیەك. هەروەھا 32 چەكداری داعشیان كوشتوون.
لە راگەیاندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە لە ئەنجامی شەڕی ئەو 10 رۆژەدا 15 شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە و 21 یش بریندار بوونە.
ههر لهو چوارچێوهيهدا، شەڕی رزگاركردنى شاری رەققە بەردەوامە و رۆژ بە رۆژ شەڕەكە سەختتر دەبێت، لای خۆیانەوە چەكدارانی داعش گەڕەكەكانی رۆژھەڵات و رۆژئاوای شارەكە بە رۆكێت بۆردوماندەكەن و ھەسەدەش دەخوازێت بچێتە پێشەوە و لە پێشڕەوییەكانی بەردەوامە.