ئەمریكا ھۆشداری دەداتە ھاووڵاتیانی لە ئیستانبوڵ
"لە چەند ناوچەیەك ئەگەری ھێرشی تیرۆرستی لە ئارادایە"
K24 - ھەولێر
كونسوڵخانەی ئەمریكا لە ئیستانبوڵ ھۆشداری دەداتە ھاووڵاتیانی سەبارەت بە ئەگەری روودانی ھێرشی تیرۆریستی.
سەركۆنسوڵی ئەمریكا لە ئیستانبوڵ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ھۆشداریی داوەتە ھاووڵاتیانی، كە لە ناوچەكانی وەك مەجیدیە كۆی و شیشلیە ئەگەری ھێرشی تیرۆریستی لە ئارادایە، ئەوەش جاری یەكەمە ئەمریكا ھۆشداری دەدات سەبارەت بە ناوچەیەكی دیاریكراو داوایان لێدەكات خۆیان بەدوور بگرن.
لای خۆیەوە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاند، ئەو ھۆشدارییە بە پشتبەستن بە زانیاری ھەواڵگری نەدراوە، بەڵكو بە پشتبەستنە بە رێوشوێنەكانی ھێزە ئەمنییەكانی توركیا و ئەمریكاش ویستیوویەتی ھاووڵاتیانی ھۆشیار بكاتەوە.