ھێزەكانی عێراق دەروازەی وەلیدیان كۆنترۆڵكردەوە
ئۆپەراسیۆنەكە بە پاڵشتی فڕۆكە جەنگییەكانی ھاوپەیمانان بەڕێوەچوو
K24 - ھەولێر
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بڵاویکردەوە، هێزەکانی عێراق سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیان لەژێر ناوی فەجری نوێ بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق، سووریا و ئوردن بە بەشداری هێزەکانی پاسەوانی سنوور، حەشدی شەعبی و حەشدی هۆزەکان بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق و هاوپەیمانان دەستپێکردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، هێزەکانی عێراق توانیویانە دەروازەی وەلیدی سنووری کۆنترۆڵ بکەنەوە.
هاوکات قاسم موسڵیح، فەرماندەی لیوای 13 حەشدی شەعبی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا لە رۆژئاوای مووسڵ کۆنترۆڵ بکەنەوە، کە لە دوای ساڵی 2003 وە حکوومەتی عێراق دەسەڵاتی بەسەر ئەو ناوچانە نەبووە.