یۆڤێنتوس یەکەم قوربانی بە گیان له چامپیۆنزلیگدا
ئەو ھاندەرهی بەر لە دوو ھەفتە لە کاتی ھاندانی یانەی یۆڤێنتۆس لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵی تووشی زامداربوون ھات، لە کاتی سەیرکردنی یاریی کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، لە نێوان ریال مەدریدی ئیسپانیا و یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا کۆچی دوایی کرد.
شارەوانی تۆرینۆ لە بەیاننامەیەکدا مردنی ئەریکا بیۆلێتی تەمەن ٣٨ ساڵانی راگەیاند، بەو بۆنەیەوە پەیامێکی ھاوخەمی بڵاو کراوەتەوە لەسەر مردنی ئەریکا، لە بەیاننامهیکدا ھاتووە دوای ڕووداوەکەی ٣-٦ لە کارەساتە دڵتەزێنەكەی گۆڕەپانی سان کارڵۆ، بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٣٠ ھەزار کەس بە دیار شاشەیکەوە بۆ سەیرکردنی یاریی کۆتایی, کە لە کاردێفی وێڵزیەوە بە رێوە دەچوو، ئەم ڕووداوە نەخوازراوە ڕوویدا.
لە گێمی دووەمی یارییەکە لە نێو ئامادەبووانی گۆڕەپانەکە, ھەڵکشان و راکردن ڕوویدا، بەمەش زیاتر لە ١٥٠٠ کەس برینداربوون، منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵان دوای بێھۆشی ھەفتەی ڕابردوو بە ئاگا ھاتەوە، بەڵام خاتوو ئەریکا بیۆلێتی بە ھۆی سەختی زامداریەکەیەوە ئهمڕۆ کۆچی یەکجارەکی کرد.
ئامادهكردنی: بارزان ئهكرهم