پوتن: نه‌ڕووخاندنى سه‌دام له لايه‌ن بوشى باوكه‌وه بڕيارێكى درووست بوو
بوشى باوك، بڕيارێكى راستى دا، كه نه‌يهێشت له 1991دا سه‌دام حوسێن بڕووخێت.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پوتن رايگه‌ياند، بوشى باوك، بڕيارێكى راستى دا، كه نه‌يهێشت له 1991دا سه‌دام حوسێن بڕووخێت.
پوتن له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئوليڤه‌ر ستون، ده‌رهێنه‌رى ئه‌مريكايى بۆ به‌رهه‌مهێنانى فيلمێك له باره‌ى ژيانى پوتنه‌وه گوتى: كاتى خۆى بوشى باوك راستى كرد و له‌سه‌ر هه‌ق بوو كه بڕيارى نه‌دا سه‌دام حوسێن بڕووخێنێت و ته‌نيا له كاتى گونجاو‌دا به‌رى پێگرت و سنوورى بۆ دانا.
سه‌باره‌ت به رووخاندنى سه‌دام حوسێنيش، پوتن گوتى: ئه‌و بڕياره‌ى دواى 10 ساڵ بوشى كوڕ ده‌ريكرد، بۆ رووخاندنى سه‌دام، بڕيارێكى هه‌ڵه بوو.
شه‌ڕى دووه‌مى كه‌نداو كه سه‌دام حوسێن ناوى لێنابوو، ئومولمه‌عارك و ئه‌مريكا ناوى لێنابوو گه‌رده‌لوولى بيابان، 41 رۆژى خاياند و له 28ى شوبات/ فێبرايه‌رى 1991 كۆتايى پێهات.