ئه‌ردۆغان: دۆستايه‌تى قه‌ته‌ر نابێته جێگره‌وه‌ى په‌يوه‌نديمان له‌گه‌ڵ سعووديه
گوتيشى: ئێمه ئاماده‌ين په‌يوه‌ندييه‌كانمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانى كه‌نداو پێش بخه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، پشتيوانى توركيا له قه‌ته‌ر نابێته جێگره‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌نقه‌ره و رياز.
ئه‌ردۆغان گوتيشى: ئێمه ئاماده‌ين په‌يوه‌ندييه‌كانمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانى كه‌نداو پێش بخه‌ين، به تايبه‌تى وڵاتێكى وه‌ك عه‌ره‌بستانى سعووديه.
روونيشيكرده‌وه، توركيا و سعووديه په‌يوه‌ندييه‌كى به‌تين و دۆستانه و فره ره‌هه‌ند له نێوانياندا هه‌يه.
ئه‌ردۆغان هيواشى خواست پادشاى عه‌ره‌بستان ده‌ستپێشخه‌رى بكات و قه‌يرانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر چاره‌سه‌ر بكات.