به وێنه.. په‌لامارى وه‌زيرى پێشووى ژينگه‌ى فه‌ره‌نسا ده‌درێت
نووسينگه‌ى داواكارى گشتى پاريس رايگه‌ياند، لێكۆڵينه‌وه‌ى ورد له‌و رووداوه ده‌كه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى پێشووى ژينگه‌ى فه‌ره‌نسا ناتالى كوسيوسكو، كاتێك له بازارێكى پاريسدا چاپكراوێكى بڵاوده‌كرده‌وه، له لايه‌ن كه‌سێكه‌وه هێرشيكرايه سه‌ر و به‌و هۆيه‌وه ماوه‌يه‌ك هۆشى له ده‌ستدا.
كوسيوسكو له سه‌رده‌مى نيكولا ساركوزيدا وه‌زيرى ژينگه بوو. وه‌ك له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، به هۆى به‌ركه‌وتنى زه‌بره‌وه له سه‌ر زه‌وى كه‌وتووه.
نووسينگه‌ى داواكارى گشتى پاريس رايگه‌ياند، لێكۆڵينه‌وه‌ى ورد له‌و رووداوه ده‌كه‌ن.


