هێزه عێراقييه‌كان دوايين شوراى به‌رگرى داعشيان تێك‌شكاند
ماوه‌ى هه‌شت مانگه شه‌ڕى مووسڵ ده‌ستيپێكردووه
K24 – هه‌ولێر:
هێزه عێراقييه‌كان، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه توانيان شوراى به‌رگرى چه‌كدارانى داعش له گه‌ڕه‌كى مووسڵى كۆن بشكێنن و بچنه ناو ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌وه.
ماوه‌ى هه‌شت مانگه شه‌ڕى مووسڵ ده‌ستيپێكردووه و يه‌كه‌م رۆژى ئۆپراسيۆنهكهش، هه‌ڵمه‌تێكى هێزى پێشمه‌رگه بوو له 17ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوودا ده‌ستيپێكرد.
گه‌ڕه‌كى كۆنى مووسڵ، دوايين پێگه‌ى چه‌كدارانى داعشه له مووسڵ، كه تا ئێستا له ژێر ده‌ستيان ماوه‌ته‌وه و شه‌ڕى تێدا ده‌كه‌ن.
نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت: له‌و ناوچه‌يه‌ى مووسڵدا زياتر له 100 هه‌زار هاووڵاتى گيريان خواردووه.
ليژنه‌ى رزگاربوونى نێوده‌وڵه‌تى روونيكرده‌وه، له ئێستادا كاته‌كه زۆر ناسك و هه‌ستياره بۆ پاراستنى گيانى ئه‌و هاووڵاتيانه‌ى كه له ناوچه‌ى شه‌ڕوپێكدادانه‌كان گيريان خواردووه.
فه‌ريق عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى بنه‌بڕكردنى تيرۆر رايگه‌ياند، ئيدى گه‌يشتووينه‌ته قۆناغى كۆتايى شه‌ڕى مووسڵ.
عه‌قيد سه‌لام فه‌ره‌ج، له سوپاى عێراق رايگه‌ياند، هێزه‌كانيان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ رزگاركردنى زۆرترين ژماره‌ى مه‌ده‌نييه‌كان و له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا رێوشوێنى پێويستيان گرتووه‌ته به‌ر بۆ دابينكردنى رێڕه‌وى تايبه‌ت به راكردن.